ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت كه تا كۆتایی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی ٣٨٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن كه‌می بودجه بێنێت.
سندووقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه جیهانیه‌كاندا به‌گاته ٣٥٢ دۆلار، ئه‌و كات بودجه‌ی ئێران هاوسه‌نگ ده‌بێت. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیس، به‌شێكی زۆری که‌می بودجه ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ فرۆشتنی نه‌وت، گاز، و به‌رهه‌مه‌كانی پترۆشیمی كه به‌واتای ئه‌وه‌یه كه داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌پێی پێشبینیه‌كان مسۆگه‌ر نه‌بووه. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و داشکاندنه‌ی ڕژیم به وڵاتی چینی داوه له كاتی فرۆشتنی نه‌وت، یه‌ك و نیو هێنده‌ی ڕێژه‌ی كه‌می بودجه‌ی وڵاته.
