کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ قووڵایی ٣٠ كیلومتر له‌ خاكی سوورییه‌

عقب نشینی نیروهای سوریه دموکراتیک

عقب نشینی نیروهای سوریه دموکراتیک

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، كاربه‌ده‌ستێكی نیزامی باڵای هێزه‌كانی سوورییه‌ی دێمۆكراتیك ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند كه‌ به‌دوای ڕێككه‌وتنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركییه‌، به‌ قووڵایی ٣٠ كیلومتر له‌ خاكی سوورییه‌ كشاونه‌ته‌وه‌.

“ردۆر خه‌لیل” كاربه‌ده‌ستی باڵای هێزه‌كانی سوورییه‌ی دێمۆكراتیك ڕاشیگه‌یاند كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ سه‌رێ كانی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێ كردووه‌ و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ شاری‌ سنووری سه‌رێ كانی چۆڵ ده‌كه‌ن. ناوبراو ده‌شڵێت: به‌ درێژایی ١٢٠ كیلومتر و قووڵایی ٣٠ كیلومتر له‌ شاره‌كانی سه‌رێ كانی و گرێ سپی چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. شایانی باسه‌، به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌ڵێنی دا كه‌ ئۆپڕاسیۆنی به‌ناو “كانی ئاشتی” رابگرێت تا هێزه‌كانی سوورییه‌ی دێمۆكراتیك له‌ ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ئه‌م ناوچه‌یه‌ چۆڵ بكه‌ن.