به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر به‌دوای هوشداری “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌باره‌ت به هێرش كردنه سه‌ر ڕووباری فۆرات، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوا پاشه‌كشه‌یان كرد.
هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز لە زاری بەرپرسانی هێزەکانی سوورییه‌ی دێمۆكراتیك ڕایگەیاندووه کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و توركییه کشاونەتەوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، “ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆماری توركییه لە میانی وتارێکیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتەکەی، رایگەیاندبوو، ھەموو ئاگادارییەکیان داوەتە ئەمریکا لەبارەی ھێرشەکانیانەوە و بە دان بەخۆداگرتنی زۆرەوە، مامەڵەیان له‌گه‌ڵدا کردوون. راشیگەیاند، پلان و ئامادەکارییەکانیان بۆھێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یەپەگە تەواوبووە، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا جێبەجێی بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە كه پێشتر توركییه و ئەمریکا لەسەر پێک‌ھێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سوورییه ڕێککەوتبوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركییه له درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ته‌نانه‌ت پابه‌ندی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش نه‌مایه‌وه.