له‌دوای چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێكدادانی سوپای تورکیه له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، له كۆتاییدا سوپای ئه‌و وڵاته ناچاربوو لە سێ شوینی ناوچه‌ی زاپ-ی باشووری کوردستان بکشێتەوە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی مانگی به‌فرانبار، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی په‌كه‌كه ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کشانەوەی سوپای تورکیه لە سێ شوێنی ناوچەی زاپ-ی باشووری کوردستان بڵاوکردەوه و ڕایگه‌یاند، سوپای تورکیه له‌به‌ر شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شكسته پەنای بردووەتە به‌ر هێرشی ئاسمانیی و دەیەوێت بە بۆردوومانکردنی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تۆڵه‌ی كشانه‌وه‌ی له‌و ناوچانه بكاته‌وه، بەڵام ئەو بۆردوومانانەش بەتەواویی بێ ئەنجام بووه و هیچ زیانێك بە هێزەکانمان نه‌گه‌ییشتووه.
