به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به مه‌به‌ستی پاراستنی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به تەواوی له كامپی هۆڵ كشاونه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی هاووڵاتیان له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به ناچار له كامپی هۆڵ كشاونه‌ته‌وه و هێزه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی دیكه كردووه. جێگای ئاماژه‌یه له كامپی هۆڵ لانیكه‌م ١٠ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی “داعش” ڕاده‌گیرێت و له ئه‌گه‌ری ڕزگار بوونیان، مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان درووست ده‌كه‌ن.
