کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئامریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لته‌نفی سووریا

كشانهوهی هێزهكانی ئهرتهشی ئامریكا له بنكهی سهربازی ئهلتهنفی

 

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئامریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لته‌نفی سووریاوه‌ بۆ وڵاتی ئۆردۆن كشاونه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و حكومه‌تی كاتیی سووریا، دوو به‌رپرسی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئامریكا ڕایانگه‌یاند كه‌، له‌ پێناو به‌ڕێوه‌چوونی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌لته‌نفی سووریایان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریا كردووه‌ و بۆ وڵاتی ئۆردۆن پاشه‌كه‌شه‌یان كردووه‌. به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌، بڕیاره‌ كه‌ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به‌ پێكهێنانی چه‌ندین لیوا تێكه‌ڵی ئه‌رته‌شی سووریا ببێت و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌شداری له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن.