بەپێی راگەیەندراوی سوپای پاسدارانی ئیلام، رێگە بە ئاهەنگەکانی نەورۆز دەدرێت به مه‌رجێك كه هیمای حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌رز نه‌كه‌نه‌وه و ڕێز له مانگی ڕه‌مه‌زان بگرن.
چالاكانی فه‌رهه‌نگی پارێزگای ئیلام پلانیان داناوە ئاهەنگە جەماوەرییەکانی نەورۆز لە شارەکانی ئاودانان، دێهلۆڕان، كارزان، پەهلە و هولەیلان بەڕێوە ببەن و داوا لە خەڵک دەکەن بە خێزانەوە بەشداری تێدا بکەن. سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگەکان دەبێت لە چوارچێوەی یاسادا بن، بەدوور لە کاریگەریی “ڕەوتە جیاخوازەکان” (کە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەکاری هێنراوە)، هەروەها دەبێت ڕێز لە مانگی ڕەمەزان بگیرێت و مۆڵەتی فەرمییان بێت. شایانی باسه كه پێشتر فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران به داموده‌زگا حكوومییه‌كانی وتبوو كه نابێت مۆڵه‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز بده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی له چالاكانی مه‌ده‌نی پارێزگای ئیلام كردبوو.
