ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی، وه‌زاره‌تی پاراستنی عراق، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێزه ئه‌مریكییه‌كان به تەواوی له بنكه‌ی هه‌وایی عه‌ین ئه‌سه‌د كشاونه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بڕیاره‌ی چۆ‌ڵكردنی ئه‌و بنكه هه‌واییه ساڵی ٢٠٢٤ی زایینی له لایه‌ن وڵاتانی ئا‌مریكا و عراقه‌وه ده‌ركراوه و هه‌روه‌ها ئه‌و بنكه‌یه پاش كوشتنی “قاسم سلێمانی” فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سپای پاسداران، باره‌ها له لایه‌ن میلیشیاكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه كراوه‌ته ئامانج. به وته‌ی وه‌زاره‌تی پاراستنی عراق، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریكییه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عراق له ئه‌و بنكه‌یه جێگر بوون و هێزه‌كانیان كۆنترۆڵی گشتی ئه‌و بنه‌كه‌یانه به ده‌سته‌وه‌یه.
