گۆڤاری ناسراوی “فۆربێس” به تازه‌یی ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ری ژماره‌ی “ملیۆنێره ئێرانییه‌كان” بڵاوكردووه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ژماره‌ی ملیۆنێره ئێرانییه‌كان له ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی‌دا گه‌یشتووه‌ته ٢٥٠ هه‌زار كه‌س و ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی سه‌روه‌تیان بۆ پتر له ٢٤ و ٣ دههومی له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی “كه‌پ جێمنای” وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی جیهانیی سه‌روه‌ت له ساڵی ٢٠٢١دا ڕایگه‌یاند كه جه‌معییه‌تی ملیۆنێرهكانی جیهان له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا ٦ و ٣ دههۆمی له‌سه‌د و كۆی گشتیی سهروهتهكانیشیان ٧ و ٦ له‌سه‌د زیادی كردووه. ئه‌م گه‌شه‌یه له ئێران به‌دوای یه‌كدا ٢١ و ٦ دههۆمی له‌سه‌د و ٢٤ و ٣ دههۆمی له‌سه‌د بووه و ئه‌م وڵاته به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ پله‌یی له پله‌به‌ندیی جیهانیدا گه‌یشتووه‌ته پله‌ی چوارده‌هه‌م. به‌مجۆره ئێران له گه‌وره‌ترین ره‌قیبی خۆی واته عه‌ره‌بستانی سعوودی كه به ٢١٠ هه‌زار ملیۆنێره‌وه له پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌می جیهان دایه، وه‌پێش كه‌وتووه.
به‌ڵام با بزانین ئه‌م سه‌روه‌ته باهاوردهیه له به‌رامبه‌ر چ ڕاده‌یه‌ك له داسه‌پاندنی هه‌ژاری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا وه‌ده‌ست هاتووه؟
سه‌رۆكی ناوه‌ندی باڵای لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی، كه ڕێكخراوێكی ده‌وڵه‌تییه، له سه‌ره‌تاكانی مانگی ژۆئه‌نی ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی دوو ساڵی ٩٦ و ٩٨دا ڕێژه‌ی هێڵی هه‌ژاریی تۆخ گه‌یشتووه‌ته ٣٠ له‌سه‌د. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی ٣٣ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له “هه‌ژاریی تۆخ” دان و ٦ له‌سه‌دیشیان له‌ژێر هێڵی برسییه‌تیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌ڵبه‌ت ده‌شزانین كه وه‌ك ڕهواڵێك له ئێران ئه‌مجۆره ئامارانه له‌پێناو شاردنه‌وه‌ی گشت واقعییه‌ته‌كه ده‌ستكاری ده‌كرێن.
هه‌ژاریی تۆخ به باروودۆخێك ده‌وترێ كه تێیدا ئیمكاناتی ماددی كه‌س یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك، به‌شی دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان نه‌كات. ده‌ستڕاگه‌یشتن به خۆراك، ئاوی خواردنه‌وه‌ی سالم، سه‌رپه‌نای گونجاو، فێركاریی سه‌ره‌تایی و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندرووستیی پێویست، له زومره‌ی ئه‌م پێداویستییه سهرهتاییانهن. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارناسان ٦٠ تا ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له هه‌ژاریی نیسبی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌م قوربانییانه‌ی هه‌ژاریی، قوربانییانی سه‌ره‌كیی ویرووسی كۆرۆناش بوون. ڕۆژنامه‌ی هه‌مشه‌هریی چاپی تاران به پێی “ڕێژه‌ی فه‌لاكه‌ت”، ته‌وه‌ری هه‌ژاریی هه‌ڵسه‌نگاندووه. “ڕێژه‌ی فه‌لاكه‌ت” به كۆی ڕێژه‌ی بێكاری و ته‌وه‌رۆم ده‌وترێ. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ده‌نووسێ كه له كۆتایی ساڵی ٩٩دا “ڕێژه‌ی فه‌لاكه‌ت”، له ئێران باڵاترین ئاستی له ده‌یه‌ی ٩٠دا تۆمار كردووه. ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردووش‌دا نیشان ده‌دات كه دوو پارێزگای سنووریی كرماشان و كوردستان له كۆتایی ساڵی ٩٩دا له بواری ڕێژه‌ی فه‌لاكه‌ت باڵانشین بوون و كۆی ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم و ڕێژه‌ی بێكاری له‌م دوو پارێزگایه‌ی ڕۆژئاوای ئێران، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی ٥٨ له‌سه‌د. پاشان پارێزگاكانی هۆرمۆزگان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، خوراسانی شومالی و لۆرستان به‌دوای یه‌كدا باڵاترین پله‌یان تۆمار كردووه و ڕێژه‌ی فهلاكهتیان سه‌رووی ٥٠ له‌سه‌د ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له وه‌ها باروودۆخێك دایه كه خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات، ڕانتخۆران، دزان و تاڵانكهران، پووڵیان پاروو كردووه و رێكۆردێكی نوێیان له چه‌وساندنه‌وه و تاڵانكردن له ئاستی جیهانی دا به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م سه‌روه‌ته یه‌كجار زۆره، به‌ر له هه‌موو شتێك له ڕێگه‌ی نه‌دانی حه‌قده‌ستی گونجاو به ملیۆنان كرێكاری ژن و پیاوی ئێران به‌ده‌ست هاتووه. ئه‌م ملیۆنێرانه به پێی یاسای كار قه‌راره حه‌قده‌ستی دوو ملیۆن و ٦٥٥ هه‌زار تمه‌نی له مانگدا به كرێكاران بده‌ن، له حاڵێكدا كه هێڵی هه‌ژاری ١٢ ملیۆن تمه‌نه.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئیدیعا و ته‌بلیغاتی درۆیینه‌یان سه‌باره‌ت به سڕینه‌وه‌ی هه‌ژاری، به‌رنامه‌یه‌كیان بۆی نییه و ناشتوانن بیانبێت. ئه‌وان خۆیان هۆكاری خوڵقان و مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژارییه بێسنوورهن كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاندوویانه. ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی له‌ناوبردنی هه‌ژاری بۆ نموونه كرێكارانی مانگرتووی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی و جه‌ماوه‌ری ناڕازی، كه به‌نیازن به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا زاڵ بن، نیشانیان داوه.
كرێكارانی پێشڕه‌و و هێزه‌كانی ڕێگای ڕزگاریی مرۆڤایه‌تی، دامه‌زراندنی سۆسیالیسم له‌سه‌ر وێرانه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به ته‌نیا ڕێگای ڕیشه‌كێش كردنی هه‌ژاری و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی تێروته‌سه‌ل، ئازاد و به‌دوور له چه‌وسانه‌وه ده‌زانن. به‌ڵام دامه‌زراندنی سۆسیالیسم، كه له ڕێگه‌ی خه‌باتی ڕێكخراوی چینی كرێكاره‌وه وه‌دی دێت، له كاناڵی پرۆسهگهلێكهوه به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات كه كرێكارانی خه‌باتكار له ماوه‌ی پتر له یه‌ك سه‌ده‌دا له ڕێگه‌ی هه‌وڵ بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیان و كه‌رامه‌ت و ئازادیی خۆیان نیشانیان داوه. ئێمه له ئێرانیش شایه‌دی ئه‌مجۆره خه‌باتانه بووین كه له ئێستادا له خه‌بات و مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمیدا خۆی نیشان داوه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌تی ئه‌فسانه‌یی ملیۆنێره ئێرانییه‌كان، وه‌دیهاتنی داخوازیی كرێكارانه. خه‌بات و مانگرتنی ئێستای كرێكارانی نه‌وت و پێترۆشیمی و وزه‌خانه‌كان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ست بوونی به‌رده‌وامی ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رده‌وامی ژماره‌ی پشتیوانانی كرێكارانی مانگرتوو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌توانێ ده‌وڵه‌ت و خاوهنكاران بهچۆك دابێنێت و هه‌نگاوێك بێت له‌پێناو ڕیشه‌كێش كردنی هه‌ژاری و بڕینی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ملیۆنێرهكان.