کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كرێكاران له‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیدا ده‌ژین

photo 2020 07 09 10 24 39

photo 2020 07 09 10 24 39

ڕهوتی ڕوو لهگهشهی مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری لهئێران ههروهها بهردهوامه‌. ڕۆژ نییهكهههواڵێك سهبارهت بهناڕهزایهتی و مانگرتنی كرێكاری نهبیستین. مانگرتنی ٢٤ ڕۆژهی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهكهههروا درێژهی ههیه، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكارانی كۆنتۆڕسازیی قهزوین، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكارانی شارهداریی كهلاله، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكارانی شارهداریی سهراوان لهئۆستانی سیستان و بهلوچستان، كۆبوونهوهی كرێكارانی قهندی فهسا، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكارانی ئێران چوكا، ناڕهزایهتیی كرێكارانی ئیجرائیاتی شارهداریی مهنتهقه٧ی ئههواز، كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی كرێكارانی خزمهتگوزاری شارهداریی تهورێز و ناڕهزایهتیی كرێكارانی شارهداریی لووشان، تهنیا چهند نموونهیهكن لهو مانگرتن و ناڕهزایهتیانه‌. خواستی سهرهكیی ئهم ناڕهزایهتیانه، پێدانی حهقدهستهدواخراوهكان، زهمانهت كردنی ئهمنییهتی پیشهیی و دووبارهكردنهوهی دهفتهرچهی بیمهی دهرمانی و كۆمهڵایهتی بووه‌.

لهڕاستیدا، ئاڵوگۆڕێك كهسهرمایهداریی ئێران لهماوهی دوو سێ دهیهی ڕابردوودا وهپشت سهری ناوه، شهپۆلی دووههمی كۆچ كردنی جهماوهری زهحمهتكێشی گوندهكان بهرهو شارهكان، درێژهی ڕهوتی سهنعهتی بوون و چهند بهرابهر بوونی جهمعیهتی كرێكارانێك كهلهبهشی سهنعهتی دا كار دهكهن، لهئێستادا ههر ههمووی، ڕهنگدانهوهی خۆی لهپهرهسهندنی مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری لهكارخانهو ناوهندهسهنعهتیهگهورهكاندا نیشان داوه‌. بهشێك لهناوهندهسهنعهتیهكان بوونهتهمهكۆی مانگرتنی كرێكاران. ئهگهر دواهاتهكانی ئیسلاحاتی ئهرزیی دهیهی چل و شهپۆلی سهنعهتی بوونی ئێران،  سهرهنجام ڕهنگدانهوهی خۆی لهپهرهسهندنی خهباتی كرێكاران لهدهیهی ٥٠ و دهركهوتی بههێزی چینی كرێكار لهشۆڕشی ڕێبهندانی ٥٧دا نیشان دا، لهئێستادا، لهژێر كاریگهریی گۆرانكاریهكانی سێ دهیهی ڕابردوو، ئهم مانگرتن و ناڕهزایهتیهكرێكاریانهلهناوهندهگهورهكانی بهرههمهێنان لهئارادان و كاریگهریان لهسهر كهش و ههوای سیاسیی ئێران داناوهو هاوسهنگیی هێزیان بهقازانجی بزووتنهوهناڕهزایهتیهكان گۆڕیوه‌. ئێرانی ئێستا لهچاو ئێرانی دهیهی ٥٠، بووهته وڵاتی مانگرتنی كرێكاری. درێژهی خهباتی ئهم ناوهندهگهورانه، بهدهر لهو كاریگهریانهی كهلهسهر كهش و ههوای سیاسیی كۆمهڵگای دادهنێ و دهبێتههۆی بههێزتر بوونی چینی كرێكار، دهتوانێ بهشهكانی دیكهی چنیی كرێكاریش وهحهرهكهت بخات. ملیۆنان كرێكاری بێكار و كرێكارانێك كهلهكارگهچكۆلهكاندا خهریكی كارن و بههۆی نهبوونی ڕێكخراو، ئیمكانی خۆدهرخستنیان نییه، لهژێر كاریگهریی ڕهوتی خهباتی ئێستا، دهتوانن بهم بزووتنهوهناڕهزایهتیانهپهیوهست بن.

بهڵام مانگرتن و ناڕهزایهتیی كرێكاری لهناوهندهگهورهكانی بهرههمهێنان سهرهڕای بهرین بوونیان، بههۆی نهبوونی ڕێكخراوی جهماوهری و چینایهتیی سهربهخۆ لهدهوڵهت، زۆربهی جار بهبێ پهیوهندی لهگهڵ یهكتر ئهنجام دهدرێت و هاوكات و یهكپارچهو سهرتاسهری نین. لهئێستادا، تێهپهڕ بوون لهم باروودۆخهو زاڵ بوون بهسهر پڕژ و بڵاوی خهباتی كرێكاران، بووهتهیهكێك لهخاڵهههستیارهكانی بزووتنهوهی كرێكاری. لهباروودۆخی نهبوونی ڕێكخراوی جهماوهریی كرێكاری و لهحاڵێكدا كهسهرمایهداران و دهوڵهتی دهسهڵاتدار لهئامراز و تاكتیكی جۆراوجۆر بۆ ناكۆكینانهوهو چهند پارچهكردنی خهباتی كرێكاران كهڵك وهردهگرن، بهئامانجی یهكگرتن و سهرتاسهری كردنهوهی خهباتی كرێكاران، پێویستهبهرهو دوو ئاراستهی سهرهكی ههنگاو ههڵبگیرێت. یهكهم، پێویستهههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی كرێكاری لهناوهندهسهنعهتی و خزمهتگوزاریهگهورهكان كهلهجهرهیانی خهباتی ئێستادا بوونهتهكهسایهتیی جێگای متمانهی كرێكاران، پهیوهندیی بهردهوامیان لهگهڵ یهكتر ههبێت. دووههم، ههڵسووڕاوانی كرێكاری پێویستهههوڵ بدهن تا كرێكارانی بهشهجۆراوجۆرهكان، بهخواست و درووشمی یهكدهست و خهباتكارانه، لێك نزیك بكهنهوه‌. ههبوونی پهیوهندی لهنێوان ههڵسووڕاوانی كرێكاری لهكارخانهو ناوهندهجۆراوجۆرهكانی بهرههمهێنان و خزمهتگوزاری، دهتوانێ بهشێك لهبۆشایی نهبوونی ڕێكخراوی جهماوهریی كرێكاری پڕكاتهوه‌. بهڕێكهوتن گهیشتنی كرێكارانی بهشهجۆراوجۆرهكانی ناوهندهسهنعهتیهكان لهسهر خواست و درووشمی یهكدهست، ههنگاوێكی گرینگهلهپێناو پێكهێنانی یهكگرتوویی خهباتكارانه‌. ههر ئهم سادهترین شێوهیهلهیهكگرتوویی لهڕێگهی خواستی هاوبهش و درووشمی واحیدهوه، ئهو ئیمكانهبهههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی كرێكاری دهدات كهورهی هاوپشتی و وشیاریی چینایهتی، ڕێكخراوبوون و متمانهبهخۆیی و باوهڕ بههێزی چینی كرێكار، لهناو كرێكاراندا بهرز كهنهوه‌.

بۆ نموونه، لهئێستادا كهههموو كرێكاران لهگهڵ كێشهی حهقدهستی خوارتر لههێڵی ههژاری، نهدرانی سهری وهختی حهقدهستهكان و دهركردن و بێكار كردنی بهرین و بههرهمهند نهبوون لهبیمهی دهرمانی و كۆمهڵایهتی بهرهوڕوون، ئهگهر بتوانین لهم بوارهدا درووشمی واحید جێ بخهین، ئهگهر بكرێ خواستی بردنهسهرهوهی حهقدهستهكان بهپێی تهوهرۆمی واقعی و دابین كردنی ژیانێكی ئینسانی و خواستی بیمهی بێكاری بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ دهركردن، ببهینهناو كرێكارانهوه، ئهوكات ناڕهزایهتیی لهههر كارخانهیهك لهسهر ئهم خواستانهدهتوانێ بهشێوهی خواستێكی گشتی و چینایهتی بێتهگۆڕێ و گشت كرێكاران بانگهشهی دهخاڵهت لهدیاری كردنی چارهنووسی ئهم خهباتهبكات و بیانهێنێتهمهیدان. ئهمهههنگاوێكی سهرهكیلهپێناو یهكگرتوویی خهباتی كرێكاران دێتهئهژمار و دهبێتههۆی ئهوهیكهئهم درووشمهیهكدهستانه،هێزی پڕژوبڵاوی كرێكاران كهههركامیان لهچوارچێوهی كارخانهیهكدا بۆ خهباتی تایبهت بهم ناوهندانهو بۆ خواستی جۆراوجۆر خراونهتهگهڕ ، لهپێناو خواستی گشتیی چینی كرێكار، وهحهرهكهت بخهین. یان لهباروودۆخی ئێستادا، بهلهبهرچاوگرتنی بێكاریی ملیۆنی، بهستێنی وهڕێخستنی حهرهكهتێكی ڕێكخراوی كرێكاری، دژبهبێكاری و بۆ دابین كردنی بیمهی بێكاری، بوونی ههیهو لهناو كۆمهڵگادا جێكهوتووه‌. بێ گومان، ههمووی ئهوانهدهتوانن تهوهری هاوكاریی ههڵسووڕاوان و پێشڕهوانی بزووتنهوهی كرێكاری بن.

كرێكارانی كۆمۆنیست بهبهشداریی چالاكانهیان لهبزووتنهوهیهی موتالباتیی ئێستای كرێكاران و لهو كێشمهكێشهچینایهتیانهی كهبهردهوام لهئارادان، دهتوانن جهماوهری كرێكار بهو بۆچوونهوه ‌‌ڕابێنن كه‌ تهنیا ڕێگای ڕزگاربوون لهو ههمووه‌ ههژاری و بهدبهختی و مهترسییه‌ گیانیه، نهك له‌ چوارچێوهی پهیوهندیهكانی زاڵدا، بهڵكوو له‌ مهسیری ڕاپهڕینێكی شۆڕشگێڕانهدا ببینن. لهجهرهیانی ئاخێزی بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨، بهشێك لهچینی كرێكار كهلهپهراوێزی شارهكاندا دهژیان، بهبهرز كردنهوهدرووشم و كردهوهی شۆڕشگێڕانهی خۆیان، بهڕوونی نیشانیان دا كهلهپێویستیی تێپهڕینی شۆڕشگێڕانهلهكۆماری ئیسلامی و پهیوهندیهكانی سهرمایهداریی زاڵ، ئاگادارن. ئهم وشیاری و گڕوتینه شۆڕشگێڕانهیه، پێویستهبڕواتهناو كرێكارانی ههموو ناوهندهكانی بهرههمهێنان و خهزمهتگوزاری. پێویستهبهردهوام بۆ پێكهێنانی كۆمیتهی نهێنیهكانی مانگرتن، كۆمیتهكانی كارخانهو خوڵقاندنی بهستێنهكانی ڕێكخستنی مانگرتنهسهرتاسهریهكان، ههوڵ بدهین.