ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی و وزه‌خانه‌كانی به‌رقی ئێران، ڕۆیشته ١٨مین ڕۆژی خۆیه‌وه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه مانگرتنی پتر له چوار هه‌زار كرێكاری ناوه‌ندی سه‌نعه‌تیی هه‌فت ته‌په پاش تێپه‌ڕینی پتر له دوو مانگ هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و كرێكارانی ناڕازی له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتن هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، پێداگری ده‌كه‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی مانگرتنه‌كان له‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تیانه، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هێپكۆ، مانگرتنی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسن، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هێندێك له شارهداریهكان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی موعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی و موعه‌لیمانی مه‌دره‌سه غه‌یره ئینتفاعیهكان و خانه‌نشینكراوان، به‌رده‌وامه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای كۆمه‌ڵگا داناوه. هاوكات بوونی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه نیشانی ده‌دا كه ئه‌م مانگرتنانه چ له‌سه‌ر خودی كرێكارانی مانگرتوو و چ له‌سه‌ر كرێكارانی باقیی ناوه‌نده سه‌نعه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌كان، چ كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی داناوه. له‌و كێشمه‌كێشه چینایه‌تیه‌دا، خاوهنكاران و په‌یمانكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی له ترسی وه‌دواكه‌وتنی كاره‌كه‌یان، به واده و به‌ڵێنی جۆراوجۆر، هه‌وڵ ده‌ده‌ن مانگرتنی كرێكاران تێكبشكێنن و له به‌رامبه‌ردا، پێشڕه‌وان و ڕێبه‌رانی مانگرتنه‌كه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر له كرێكاران به‌و مانگرتنه په‌یوه‌ست بن. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی گه‌لاوێژه‌وه ژماره‌یه‌كی زیاتر له كرێكاران به مانگرتنه‌كه په‌یوه‌ست بوون. هێندێك له شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان له‌ژێر گوشاری مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكاراندا، حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان تا كۆتایی مانگی پووشپه‌ڕ داوه‌ته كرێكاران تا به‌ڵكوو بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام ئه‌م به‌شه له كرێكارانیش، هاوكارانیان جێ نههێتشووه و نهڕۆیشتوونهوه سه‌ر كار. ئه‌وه نیشانی ده‌دا كه مانگرتن، كرێكارانی فێری یه‌كگرتوویی كردووه. ده‌ریخستووه كه ته‌نیا كاتێك كه یه‌كگرتوون، ده‌توانن خواسته‌كانیان به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داراندا بسه‌پێنن و ئه‌وه‌ش یه‌كێك له ده‌ستكه‌وته به‌نرخه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی مانگرتنه. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ته‌كان ڕه‌زایه‌تیان داوه كه ئاستی حه‌قده‌سته‌كان تا دوو ملیۆن تمه‌ن به‌رنه سه‌رێ.
له حاڵێكدا كه هه‌وڵی شیركه‌ته سه‌ره‌كی و په‌یمانكاریه‌كان بۆ ناكۆكینانهوه له ناو ڕیزی كرێكاران و تێكشكاندنی مانگرتنه‌كه‌یان درێژه‌ی هه‌یه، كرێكارانی پاڵاوگه و پێترۆشیمی و وزه‌خانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئێران له نامه‌یه‌كی سهرئاواڵهدا ڕووبه به‌رپرسانی ڕژیم، له‌سه‌ر خواسته‌كانی خۆیان له‌وانه “پێدانی ده‌ستبه‌جێی حه‌قده‌سته‌كان، پێدانی حه‌قی بیمه، هێنانه خواره‌وه‌ی سه‌عاتی كار، له‌سه‌ركار لابردنی په‌یمانكاران، پێدانی باقیی مهزایاكان، ڕاگرتنی ده‌ركردنی كرێكاران، ڕێگری نه‌كردن له پێكهێنانی سه‌ندیكا و پێدانی ته‌سهیلاتی بانكی، پێداگریان كرد. له هه‌مان حاڵ‌دا بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وت كه خوی له به‌ڕێوه‌به‌رانی پڕۆژه‌ی كاتیی كردنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و ئه‌رزان كردنی هێزی كاره‌كه‌یانه، سه‌باره‌ت به مانگرتن و خواستی پتر له ١٠ هه‌زار كرێكار له ناوچه نه‌وتیه‌كانی ئێران، وتوویه‌تی: “من ناتوانم كارێك بكه‌م” و “هه‌موومان ده‌بێ باردووخی وڵاته‌كه‌مان له‌به‌رچاو بێت“.
له باروودۆخێكدا كه له‌ژێر گوشاری مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كانی نه‌وت و پێترۆشیمی، هه‌واڵی پێدانی حه‌قده‌ستی دواخراو و ئاماده بوونی هێندێك له شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان به ئامانجی ناكۆكینانهوه و دامركاندنی مانگرتنی كرێكاران، ده‌بیسترێ، پاراستنی یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌ست بوونی كرێكاران بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، یه‌كجار گرینگه. به‌ڵام ڕێك له باروودۆخێكدا كه حزووری یه‌كگرتووانه‌ی كرێكارانی مانگرتوو له شوێنی كاره‌كانیان بۆ ڕاوێژ و دانه‌به‌ر باسی شێوازی كاردانه‌وه‌یان دژبه ناكۆكینانهوهی خاوهنكاران بووه‌ته ته‌وه‌رێكی گرینگ، به‌شێك له كرێكارانی مانگرتوو له‌ژێر گوشاری ڕه‌نج و ئازاری قۆناغی مانگرتن و بێبهشیهك كه به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیاندا سه‌پاوه، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان. له حاڵێكدا كه شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌و باردوودۆخه، به قازانجی خۆیان كه‌ڵك وه‌رگرن، یانگهێشت و حزووری كرێكاران له شوێنی كار و ده‌خاڵه‌ت دانیان له بڕیاردانهكاندا، پێش مه‌رجی بڕیاردانی هاوبه‌ش و درێژه‌ی یه‌كگرتووانه‌ی مانگرتنه تا گه‌یشتن به سه‌رجه‌م خواسته‌كان. كرێكارانی مانگرتوو به حزووریان له شوێن و سایته‌كانی كار، به خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر دژواریه‌كانی ده‌ورانی مانگرتن، به ده‌خاڵه‌ت كردن له بڕیاردان و به قه‌بووڵ كردنی به‌رپرسایه‌تیی جۆراوجۆر له‌وانه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی هه‌واڵ و وێنه‌ی مانگرتنه‌كان، هه‌وڵ بۆ ڕاكێشانی سه‌ره‌نج و پشتیوانیی كرێكارانی باقی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له ڕۆژانی مانگرتن و هیتر، ده‌توانن به نوێنه‌رانی خۆیان له دانوستان و وتووێژ له‌گه‌ڵ خاوهنكاران، وره بده‌ن.
ئه‌م مانگرتنه به‌و خواستانه‌ی كه هه‌یه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه سه‌نگه‌ربه‌ندیی كرێكاران له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژیی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار، بۆسه‌ر كار و بژێوی كرێكاران، به‌ئه‌ژمار دێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له یه‌كه‌م هه‌نگاودا به‌شێك له خواستی كرێكاران به‌سه‌ر خاوهنكاراندا بسه‌پێنێ، له هه‌مان حاڵیش‌دا به‌ستێنێكی گونجاوه بۆ فێربوون و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ند و جه‌وهه‌ری هاوپشتی له‌ناو كرێكاراندا. كرێكاران له جه‌رگه‌ی مانگرتندا، شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی و هیدایه‌تی مانگرتن به‌شێوه‌ی شۆرایی، چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ فڕ و فێڵی سه‌رمایه‌داران بۆ تێكشكاندنی مانگرتن و تێكنیكی وتووێژ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، فێر ده‌بن. ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه، له مانگرتن و نه‌به‌رده‌كانی دواتردا، هێز و توانی زیاتر، به كرێكاران ده‌به‌خشێ.