سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌وه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ی هه‌تاوی، باسی له بانگ كرانی ٧ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده سهنعهتهیه به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د حه‌جاری، ئه‌حمه‌د شه‌لاگه، ڕه‌حیم حه‌مدانی، میلاد له‌تیفی، محه‌ممه‌د عه‌بدولخانی، عه‌زیم ئهلكهسیر، قاسم كه‌سیر، له لایه‌ن پازگای هه‌فت ته‌په‌وه، كرد. كرێكارانی بانگ كرا‌و پێویسته ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كاتژمێر ١٠ی به‌یانی، له پازگای ئینتزامیی هه‌فت ته‌په ئاماده بن. له ڕاگهیهندراوهكهدا تۆمه‌تی ئه‌و ٧ كه‌سه هاندانی كرێكاران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن له ئه‌وه‌ڵی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوه. سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه “هێشتا حه‌قی ئیزافه‌كاری و حه‌قی نه‌وبه‌ت كاری یان “حه‌قی شیفت“ی مانگی پووشپه‌ڕیان به كرێكاران نه‌داوه“. له به‌شێك له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه ” حه‌قده‌ستی مانگی گه‌لاوێژ و خهرمانانیانیشیان به كرێكاران نه‌داوه و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئه‌سه‌دبه‌یگی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ئیلنا، ئیدیعای كردووه كه حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌ڕۆژه!؟” سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له كۆتایی ڕاگهیهندراوهكهدا، په‌روه‌نده‌سازی، هه‌ڕه‌شه و لێپرسینه‌وه‌ی كرێكارانی به توندی مه‌حكووم كردووه و وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له كرێكاران، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی ده‌ستبه‌جێی خواستی كرێكاران بوو.
له باروودۆخێكدا ٧ كرێكاری هه‌فت ته‌په به تۆمه‌تی هاندانی كرێكاران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن له لایه‌ن پازگای ئینتزامیه‌وه بانگ ده‌كرێن كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په، سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له خراپترین دۆخی بژێویدا، له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و برسیه‌تی ململانێ ده‌كه‌ن. له باروودۆخێكدا ئه‌م كرێكارانهیان بانگ كردووه كه به پێی ڕاپۆرتی ههواڵنێریهكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی بژێوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری له ٤ ملیۆن و ٩٤٠ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا گه‌یشتووه‌ته ٧ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن، واته له ماوه‌ی ٦ مانگدا هه‌زینه‌كانی ژیان، نزیك به سێ ملیۆن تمه‌ن ڕۆیشتوونه سه‌رێ. سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت حه‌قده‌ستی كرێكارانێك كه چه‌ندین سه‌عات و ڕۆژ و مانگ له شوێنه‌كانی كار ئاره‌قیان ڕشتووه، ناده‌ن. به‌ڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له پشتیوانی له سه‌رمایه‌دارن و چه‌ته‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، كرێكارانێك كه له‌ئاست نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازین، بۆ پازگای هێزی ئینتزامی بانگ ده‌كا.
كێشه و گرفته‌كانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ده‌رخه‌ری باروودۆخی ڕاسته‌قینه‌ی زۆرێك له كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریه له سه‌رتاسه‌ریی ئێران. هه‌ربۆیه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ئه‌م ناوه‌ندانه بوونه‌ته مه‌كۆی سه‌ره‌كیی خه‌باتی كرێكارانی ئێران. گوشاری دواهاتی خه‌بات و مانگرتنی كرێكاری و سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی ڕژیم، زیاتر له‌سه‌ر شانی ئه‌م به‌شه له كرێكاران قورسایی ده‌كات. نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سه‌نعه‌تی نه‌وت و پێترۆشیمی، فوولادی ئه‌هواز، سه‌نعه‌تی ماشێن سازیی و هاتووچۆ، سه‌نعه‌تی خۆراك و مه‌دره‌سه‌كان، ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بوون. له‌و جێگه‌وه كه سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له كاریگه‌ریه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م ناوه‌ندانه، له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی كۆمه‌ڵگا، به‌گشتی، ئاگادارن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌ندانه‌یان كردووه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌زگا ئیدێئۆلۆژیك و سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم. به‌ڵام له‌و جێگه‌وه كه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ هیدایه‌ت كردنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری له كاناڵی ڕێكخراوی دژه كرێكاری و زه‌ردی ده‌وڵه‌تیه‌وه، له خزمه‌ت چهنهلهێدان له‌سه‌ر خواسته پیشه‌ییه‌كانی كرێكاران له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی یاسا ده‌وڵه‌تیه‌كان، به بنبه‌ست گه‌یشتووه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه ڕژیم له وڵامدانه‌وه به خواستی كرێكاران، كڵۆڵ و داماوه، ڕووی كردووه‌ته بژارده‌ی سه‌ركوت. ڕژیمی ئیسلامی به‌نیازه كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به‌خاتری مانگرتنی درێژخایه‌ن و خۆڕاگریهك كه له‌خۆیان نیشانیاندا، چاوترسێنیان بكات. به‌ڵام بژارده‌ی سه‌ركوتیش كارایی ڕابردووی خۆی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ك چۆن، حوكمی دژه مرۆیی دژبه كرێكارانی به‌ندكراوی هه‌فت ته‌په و پشتیوانانیان، كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ی چاوترسێن نه‌كرد، بێ گومان، بانگ كردنی ئه‌م ٧ كرێكاره ناڕازیه‌ی هه‌فت ته‌په‌ش، كه له جه‌رگه‌ی مانگرتندا بارهاتوون، چاوترسێن ناكات. به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خۆیان، له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سهركوتگهریانه، تۆقاون. توندبوونه‌وه‌ی گوشاری سه‌ر كرێكارانی هه‌فت ته‌په، بڵێسه‌كانی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، زیاتر ده‌گه‌شێنێته‌وه.
له باروودۆخێكدا كه ڕژیم یه‌كجار نیگه‌رانی په‌ره‌سه‌ندنی مانگرتنی كرێكارییه، ڕێگای كاریگه‌ری پاشه‌كشه كردن به ڕژیم و خاوه‌نانی سه‌نعه‌ت، له به‌رامبه‌ر خواستی كرێكاراندا، درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و پشتیوانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریه له خه‌باتیان. هاوكات و هاوئاهه‌نگ بوونی خه‌باتی كرێكاران له باقیی ناوه‌نده سه‌نعه‌تی و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌توانێ پاشه‌كشه به ده‌ستدرێژیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر كرێكاران بكات. به‌و هاوپشتیه چینایهتیهیهوه، ده‌كرێ، سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت بۆ وه‌دی هێنانی خواستی كرێكاران، بخرێنه ژێر گوشاره‌وه. كه‌وابوو پێویسته هه‌وڵ بدرێت خه‌باتی كرێكاران له كارخانهیهكهوه بۆ كارخانه‌یه‌كی تر، له ڕشتهیهكهوه بۆ ڕشتهیهكیتر، له شارێكه‌وه بۆ شارێكیتر و له سه‌رتاسه‌ری ئێران، په‌ره‌ی پێبدرێت. په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگیی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری له ناوه‌نده‌كانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی، بوو به‌هۆی هاوكات بوونی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی شكۆداری كرێكارانی ئه‌م دوو ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه و وه‌دی هاتنی به‌شێك له خواسته‌كانیان. پێویسته له‌و ئه‌زموونانه‌وه فێربین و ده‌رس وه‌رگرین. په‌یوه‌ندیی نزیك له نێوان ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی پێشڕه‌و و خه‌باتكار كه سه‌رڕشته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ده‌توانێ گه‌لێك نموونه‌ی شكۆداری دیكه له هاوئاهه‌نگی و هاوكاتیی خه‌باتی كرێكاران له ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان، بخوڵقێنێت. له نه‌بوونی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و چینایه‌تیی كرێكاران كه بتوانێ خه‌باتی پڕژوبڵاوی كرێكاران یه‌كده‌ست و له پانتایی سه‌رتاسه‌ریدا ڕێبه‌ریی بكات، ئه‌وه ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی سه‌نعه‌ت و خزمه‌تگوزارین كه به په‌یوه‌ندی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر، تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانن بۆشایی نه‌بوونی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران پڕ بكه‌نه‌وه.