كاتێك كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په مانگرتنی پتر له ٩٠ ڕۆژی خۆیان كۆتایی پێهێنا، هه‌ر ئه‌و كات ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێت و له مۆڵه‌تی دیاریكراودا، خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، بۆ جارێكی دیكه هێزی مه‌زنی چینایه‌تیی و ئیراده‌ی پۆڵایینی خۆیان به خاوهنكاران، به به‌رپرسانی قه‌زایی، به كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تیی مه‌حه‌لی، به مهجلیسییهكان و به ده‌وڵه‌تی ڕووحانی نیشان ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له‌ژێر گوشاری خه‌باتی كرێكاراندا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كارخانه، جێگره‌كه‌ی و چه‌ند سه‌هامداری كارخانه، به ئیختلاسی یه‌ك و نیو ملیارد دۆلار تۆمه‌تبار كران و كێشرانه دادگا، مه‌علوومیش بوو كه له ئۆستاندارهوه تا نوێنه‌ری خامنه‌یی، له به‌رپرسی ئیداره‌ی كاره‌وه تا نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم له شووش، له به‌رپرسانی قه‌زایی تا جه‌هانگیری جێگری ده‌وڵه‌تی ڕووحانی، له‌و گه‌نده‌ڵیه گه‌وره‌یه‌دا ده‌ستیان بووه. پاشان هه‌مووی ئه‌وانه جلی داكۆكیكاری مافی كرێكارانیان له‌به‌ر كرد و وه‌ك قاره‌مانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی خۆیان ده‌رخست و هاوكات له‌گه‌ڵ ئاشكرا بوونی وه‌ها پانتاییه‌ك له گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، قۆناغێكی نوێ له تاكتیكهكان بۆ ئارام كردنه‌وه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و ڕزگار كردنی تاوانبارانی گه‌نده‌ڵ و هاوكارانیان، ده‌ستیپێكرد. به‌ڵام خواستی كرێكاران ئه‌وه‌نده ڕوون بوو كه ڕێگایه‌ك بۆ ده‌رباز بوونی به‌ڕێوه‌ری گشتی و به‌رپرسانی پشتیوانی، نه‌مابۆوه. هه‌ر بۆیه له ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ردا دانیشتنێك به به‌شداریی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی نه‌وه‌دی مه‌جلیس، سه‌رۆكی سازمانی خسووسی سازی، جێگیری سه‌رۆكی مه‌جلیس، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی كار و ئابووری، نوێنه‌ری ئۆستانداری خووزستان و كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌گه‌رچی له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیس سه‌باره‌ت به یه‌كێك له گرێنگترین خواسته‌كانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی وتی كه “به‌رپرسانی ئێستا، لێهاتوویی و توانای به‌ڕێوه‌بردنی شیركه‌تی هه‌فت ته‌په‌یان نییه و قه‌راره تا یه‌ك مانگ و نیوی دیكه قه‌راردادی شیركه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ جێگایان بگرێته‌وه”، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، كرێكاران به‌كرده‌وه بینییان كه هه‌موو تاكتیكێك به‌كار دێنن تا ئه‌م بڕیاره‌یان نمه‌نمه جێبه‌جێ بكه‌ن تا كرێكارانی هه‌فت ته‌په ماندوو بن و له‌گه‌ڵ گه‌یشتن به هێندێك له خواسته‌كانیان، پاشه‌كشه بكه‌ن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕوانگه‌یه، هه‌ر ئه‌وكات كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایانگه‌یاند كه هیچ متمانه‌یه‌كیان به واده و به‌ڵێنی به‌رپرسان نییه و هاوكارانی خۆیان به وشیاری و ئاماده‌بوون بۆ ده‌ستپێكی دووباره‌ی مانگرتن پاش تێپه‌ڕ بوونی مۆڵه‌تی دیاریكراو ده‌عوه‌ت كرد. ته‌نانه‌ت هه‌موو ڕۆژێ، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یان له حه‌ساری كارخانه درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه‌كانیان دا و به‌ڕوونی ڕایانگه‌یاند كه ڕێگه ناده‌ن ده‌ست و پهویهندهكانی خاوه‌نكار، ده‌رفه‌تی ئاژاوه نانه‌وه و ده‌ركردنی كرێكارانیان بۆ هه‌ڵكه‌وێ. له‌و ماوه‌یه‌دا كرێكاران بینییان كه چلۆن ماڵی نوێنه‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش نه‌یتوانی گرێیه‌ك له كێشه‌ی خاوه‌نكار و داكۆكیكارانی بكاته‌وه.
كاتێك له ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، كرێكارانی هه‌فت ته‌په، پاش چه‌ندین جار هۆشدار به نوێنه‌رانی كارخانه، نوێنه‌ری هه‌مه‌كاره‌ی خاوه‌نكاریان له كارخانه‌كه وه‌ده‌رنا، ئۆرگانی سه‌ركوتی ڕژیم هاته مه‌یدان و “یوسف به‌همه‌نی“، “مه‌سعود حیوریگ، “حه‌مید مۆمبینی” و “ئیبڕاهیم عه‌باسی مۆنجزی“یان به تۆمه‌تی “شێواندنی نه‌زمی گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی دێزفوول كرد. بۆ جارێكی دیكه مه‌علووم بوو كه دزیی ملیاردی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵان، پاراستنی نه‌زمی گشتییه به‌ڵام دیفاعی كرێكاران له سه‌ره‌تاییترین خواسته‌كانیانی خۆیان ناوی “شێواندنی نه‌زمی گشتی“ی له‌سه‌ر داده‌نێن. كاتێك ژماره‌یه‌ك له كرێكاران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوكارانیان له حه‌ساری شیركه‌ت ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه، ده‌ستبه‌جێ له‌گه‌ڵ ده‌خاڵه‌ت و ورووژمی مه‌ئموورانی ئینتزامی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه. هاوكات هه‌ڵسووڕاوانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ناڕه‌زایه‌تی به درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی خۆیان و پێڕانه‌گه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن له خواردن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له لایه‌ن “كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی هه‌فت ته‌په”وه بڵاوكرایه‌وه، هاتووه كه “ئێمه خوازیاری ئازادیی نوێنه‌رانی كرێكارین. دزان و گه‌نده‌ڵان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای قه‌زایی و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان ئازادن و له هه‌فت ته‌په جه‌نایه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام وته‌بێژان و نوێنه‌رانی كرێكاران كه حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێن و به‌شوێن داخوازیی كرێكارانهوهن، له باروودۆخێكی ناله‌باردا، زیندانی كراون“. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌به‌ردێكه له له نێوان كرێكار و سه‌رمایه‌دار، له نێوان كرێكار و ده‌وڵه‌تی بورژوازیدا له ئارا دایه. له‌و نێوه‌دا، ئه‌وه‌یكه گرینگه ئه‌وه‌یه كه، له‌و نهبهردهدا كرێكاران،گه‌لێك ئه‌زموونی به‌نرخ به‌ده‌ست دێنن كه ته‌نیا له خه‌باتێكی واقعیدا ده‌توانن پێی بگه‌ن. كاتێك كه ده‌وڵه‌ت له خاوه‌نكاری دز و گه‌نده‌ڵ پشتیوانی ده‌كات، كاتێك كه ته‌نانه‌ت به‌رپرسی ئیداره‌ی كاری شووش حوكمی ده‌ركردنی كرێكاران ته‌ئید ده‌كات، كاتێك كه ئۆرگانه‌كانی به‌ڕێوه‌بری و قه‌زاییی، به هه‌موو توانایانه‌وه پشتیوانی له سه‌مایه‌دار ده‌كه‌ن، ژیانی واقعی، ئه‌وه فێری كرێكار ده‌كات كه تێ‌بگا كه بۆچی بورژوازی و چینی كرێكار دوو چینی ناته‌بان و ڕێفاه و به‌هره‌كێشی یه‌كیان ده‌بێته هۆی هه‌ژاری ئه‌وی دیكه‌یان. كرێكاران به‌وه ده‌گه‌ن كه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك پێشڕه‌وی و ته‌نانه‌ت بۆ وه‌دی هێنانی داخوازیه‌كی بچووك، ڕێگایه‌كیان بێجگه له یه‌كگرتوویی و هاوپشتی و پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ، جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ریی خۆیان نییه. هیچ گومانێك له‌وه دا نییه كه خۆڕاگری و پایداریی كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕێك له‌به‌ر ئه‌و ده‌رس و ئه‌زموونانه و به‌خاتری ده‌ركی ناكۆكیی چینایه‌تییه، له ناو كۆمه‌ڵگادا.
بێگومان، بۆ كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕێگایه‌ك بێجگه‌له دێژه‌ی ئه‌و خه‌باته شكۆداره‌ی كه ده‌ستیان پێكردووه، نییه. ئه‌وان هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك كه به‌ده‌ستیان هێناوه، به زه‌بری خه‌بات و مانگرتنی خۆیان بووه. نه ته‌نیا ئازادیی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ڵكوو هه‌موو خواسته جێبه‌جێ نه‌كراوه‌كانی دیكه‌ی كرێكارانی هه‌فت ته‌په له‌وانه پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، پێڕاگه‌یشتن به باروودۆخی پیشه‌یی، گه‌ڕاندنه‌وه سه‌ركاری كرێكارانی ده‌ركراو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسی، له گره‌وی مانگرتن و خه‌باتی هاوبه‌شی ئه‌وان دایه و كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌ش به‌ڕاستی نیشانیان داوه كه عه‌زم و ئیراده‌ی پێویستیان بۆ وه‌دی هێنانی گشت خواسته‌كانیان هه‌یه.