سێ مانگ له مانگرتنی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په تێپه‌ڕ بووه و مانگرتنه‌كه هه‌روا به‌رده‌وامه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانانیش كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی غه‌یره نهیشهكهریی ده‌ركراوی ئه‌م شیركه‌ته، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی شاری شووش خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار بوون. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێك كرێكاری دیكه‌ش له به‌شه جۆراوجۆره‌كانه‌وه بۆ وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان، به‌شدار بوون. له‌و ماوه‌یه‌دا، ڕژیمی ئیفلاس هێناو و دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامی، نه ته‌نیا خواستی ڕه‌وا و بنه‌ڕه‌تیی كرێكارانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و بایه‌خی به مانگرتنه‌كه‌یان نه‌داوه، به‌ڵكوو به درۆ و فریوكاری هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌سیج و باقیی به‌كرێگیراوانی، ڕیزی یه‌كگرتووی كرێكاران بشێوێنی و تووشی چه‌ند ده‌سته‌ییان كات و وره‌ی خه‌باتكارانه‌یان لاواز بكات. هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا، ڕژیم به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی ده‌زگای سیخوڕی و سه‌ركوت، درێژه‌ی به هه‌ڕه‌شه، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، په‌روه‌نده‌سازی، ئه‌شكه‌نجه، زیندان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری كرێكاران داوه. هه‌تا ئێستا به ده‌یان جار، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ڕژیم به درۆ و ده‌له‌سه و ته‌بلیغاتی بێشهرمانهوه ڕایانگه‌یاندووه كه “به هیمه‌تی به‌رپرسانی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی نه‌وه‌دی مه‌جلیس، مانگرتنی كرێكاران كۆتایی پێهاتووه و یان وه‌دوا كه‌وتووه”. كاناڵی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، زمان حاڵی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی ئه‌م شیركه‌ته، هه‌واڵی كۆتایی و یان وه‌دوا كه‌وتنی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌درۆ خسته‌وه و ته‌ئكیدی كرد كه هه‌تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، درێژه به خه‌باتیان ده‌ده‌ن. ده‌زگا تهبلیغییهكانی ڕژیم ڕایانگه‌یاند كه قالیباف ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، خۆی گه‌یاندووه‌ته شووش و قه‌راره له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كرێكاران وتووێژ بكات. كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌باشی ده‌زانن كه نوێنه‌ری دز و دژه كرێكاریی مه‌جلیس، هاوده‌ستی ئومێد ئه‌سه‌دبه‌یگی و باقی سه‌رمایه‌داران و مۆره‌كانی ڕژیمه و هه‌موو هه‌وڵی فریوكارانه‌ی به‌و ئامانجه‌یه كه گوشاری سه‌ر ئه‌سه‌دبه‌یگی كه‌م كاته‌وه و كرێكاران بخاته ژێر گوشاره‌وه و له چاوه‌ڕوانیدا ڕایانگرێ. هه‌ربۆیه كرێكارانی هه‌فت ته‌په ڕایانگه‌یاند كه هاتووچۆی به‌رپرسانی ڕژیم هه‌تا ئێستا هیچ قازانجێكی بۆ كرێكاران تێدا نه‌بووه و ئه‌وان ئامانجێكیشیان بێجگه‌له وه‌دواخستن و جێبه‌جێ نه‌كردنی خواستی كرێكاران نییه و كرێكاران به‌نیسبه‌ت واده و به‌ڵێنی كارگێڕانی ڕژیم، تووشی هیچ جۆره خۆشباوهڕیهك نابن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی كه له مانگرتنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په تێپه‌ڕ بووه، هێشتا حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان نه‌دراون، كرێكارانی بێكاریان نه‌گه‌ڕاندووه‌ته‌وه سه‌ر كار، هه‌واڵێك له ڕاگرتنی ده‌ركردنی كرێكاران و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆسه‌ر كار نییه، ئه‌سه‌دبه‌یگی كه په‌روه‌نده‌ی دزی و بهرتیلخۆریی و ڕانتخۆریی كهڵانی هه‌یه هه‌روا ئازادانه ده‌سووڕێته‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه و سزا نه‌دراوه، خسووسی سازی كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ڕكوود و بێكاری و نابووتیی شیركه‌ته، له‌سه‌ر جێگای خۆیه‌تی و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و هیچكام له‌و به‌رپرسانه‌ی كه هۆكاری سه‌ره‌كیی داخرانی ئه‌م ناوه‌نده‌ن كه له ڕاستیدا، شوێنی دابین كردنی بژێوی هه‌زارن كرێكاره، له‌سه‌ر كار لانهبردراون.
درێژه‌ی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، به متمانه‌به‌خۆیی و به پشت به‌ستن به ڕێبه‌ریی به‌كۆمه‌ڵ، نیشانه‌ی پۆتانسیه‌ل و لێهاتوویی باڵای ئه‌وانه. له ئێستادا نهسڵێك له رێبهڕان و هه‌ڵسووڕاوانی ئاگادار له به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی، كه له جه‌رگه‌ی خه‌باتی چینایه‌تیدا په‌روه‌رده بوون، دهستاژۆی ئه‌م خه‌باته‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌ر وه‌ها ڕێبهریهكی به‌كۆمه‌ڵ، كه پشتیوانه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكاره، بێجگه‌له پیلانگێڕی و به‌كار هێنانی به‌كرێگیراو و سیخوڕ و هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیی پۆلیسی و ئه‌منی، كارێكی دیكه‌ی له‌ده‌ست نایه. ئه‌م ڕێبه‌رانه به دووربینی و وشیاریه‌وه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی باروودۆخی دیاریكراو، له هه‌ر قۆناغ و هاوسه‌نگیه‌كی هێز، به‌گرتنه‌به‌ری تاكتیك و شێوه‌كاری جۆراوجۆر و كاریگه‌ر، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی خۆیان به‌ره‌وپێش به‌رن. ڕێبه‌ریی به‌كۆمه‌ڵ و شۆرایی كرێكاران، ،توانا و شیاویی ئه‌وه‌یان پێده‌دا كه له هه‌ر قۆناغێكدا، بتوانن، له‌پێناو وه‌دی هێنانی خواسته‌كانیان، بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به گرتنه‌به‌ری تاكتیكی گونجاوی خه‌بات، بده‌ن. ده‌توانن له‌سه‌ری وه‌ختی خۆیدا بانگه‌وازی مانگرتن بكه‌ن یان له جێی خۆیدا، دواخران و یان كۆتایی مانگرتنه‌كه ڕاگه‌یه‌نن. ته‌نانه‌ت ده‌توانن به ئاگاداربوون له بێ فایده بوونی وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و نوێنه‌رانی ڕژیم و خاوهنكاران، له‌گه‌ڵیان وتووێژ بكه‌ن یان خۆی لێ به‌دوور بگرن.
كرێكارانی هه‌فت ته‌په، له‌و نه‌به‌رده چینایه‌تیه‌دا، له به‌رامبه‌ر ڕژیمی هاری سه‌رمایه‌ی ئیسلامی‌دا، به‌ته‌نیا نین. ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و وزه‌خانه‌كانی كاره‌با كه شاڕه‌گی حه‌یاتیی ئابووریی ڕژیمی ئیسلامیه و له ١١ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه به خواستی هاوشێوه و هاوبه‌ش ده‌ستیپێكردووه، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. باقیی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریی له‌وانه هێپكۆی ئه‌راك، ماشێن سازی، ڕێگه‌ی ئاسن و هیتر، به‌رده‌وام بۆ وه‌دیهێنانی خواسته‌كانیان، خه‌باتی ڕۆژانه‌یان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ن. ئه‌وانه به‌شێك له‌و هێزه مه‌زنه‌ن كه له به‌رامبه‌ر ڕژیمی كۆماری ئسیلامیی پارێزه‌ری سه‌رمایه، هاتوونه‌ته مه‌یدان. هه‌روه‌ها، كرێكارانی ئێران له لایه‌ن ڕێكخراوه كرێكاریه جیهانیهكانیشهوه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێ.
مانگرتنی درێژماوه‌ی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی، نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی داماوی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له وڵامدانه‌وه به‌خواستی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و بێبه‌شی كۆمه‌ڵگایه. ئه‌م ڕژیمه هه‌م له بواری ئابووریه‌وه گه‌یشتووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان و هه‌م له بواری سیاسیه‌وه شكستی هێناوه و له ڕووخانی نزیك بووه‌ته‌وه و ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگ و درۆ و فریوكاری، خۆی له‌سه‌ر پێ ڕاگرتووه. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، باروودۆخی یه‌كجار دژواری ژیان، كه به‌سه‌ر كرێكاراندا سه‌پاوه، چیتر ته‌حه‌مول ناكرێ. بۆ ڕزگاری له‌م ژیانه فهلاكهتباره له ئێران، هیچ ڕێگایه‌ك بێجگه‌له هه‌وڵ بۆ ڕووخاندنی گشت ڕژیمی ئیسلامی، بوونی نییه. ڕێگایه‌ك كه له درێژه‌یدا، به توندبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی ڕێكخراو، ڕژیمی ئیسلامیی سه‌رمایه له ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریدا ده‌ڕووخێنێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌قامگیر ده‌كات.