ڕۆژی شه‌ممه یه‌كی مانگی خه‌رمانان، په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك باسی له پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانی مانگی گوڵان و جۆزه‌ردان له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژدا كرد و داواشی له كرێكاران كرد كه كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌یان بێنن و بگهڕهنهوه سه‌ر كار. ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌گه‌رچی له ده‌ستپێكیدا به‌خاتری وه‌دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كان داوای “لێبوردنی” له كرێكاران كردووه، به‌ڵام له كۆتایی دا وه‌كوو زمانی هه‌موو سه‌رمایه‌دارێك هۆشداری به كرێكاران داوه كه “له ڕێكه‌وتی یه‌كی خه‌رمانانه‌وه حزوور و غیابی كرێكاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هه‌وڵی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام كرێكاران ده‌ستبه‌جێ له زمانی نوێنه‌رانیانه‌وه ڕایانگه‌یاند كه حازر نین هه‌موو داخوازیه‌كانیان كه له ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ڕیان بۆ كردووه، فیدای وه‌رگرتنی دوو مانگ حه‌قده‌ست بكه‌ن. سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په ده‌ستبه‌جێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه كرێكارانی نهیبڕ و مۆباشرانی نهیبڕ و كرێكارانی لیلیكیو ئه‌م حهقدهستانهیان وه‌رنه‌گرتووه، نووسیی: “واده و به‌ڵێنیی پووچ و بێ بنه‌ما، سپاردنی ته‌وه‌ری یه‌كلابوونه‌وه‌ی داخوازیی كرێكاران به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان، كێبه‌ركێی جه‌ناحی بۆ زه‌وت كردنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له ڕێگه‌ی داسه‌پاندنی تهعاوونیی سه‌ربه جهناحێك و یان پاراستنی مافیای ئه‌سه‌دبه‌یگی، بۆ جارێكی دیكه درووست بوونی ته‌ئكید له‌سه‌ر درووشمی “نه ده‌سه‌ڵاتدار، نه ده‌وڵه‌ت، هیچیان نین به فكری میلله‌ت“ی ڕوون كرده‌وه“.
ئاكامی سێ جار دانیشتنی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ مهجلیسیهكان و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، ئاشكرای كرد كه بانده‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، له‌ڕێگه‌ی كرێكارانی مانگرتووه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ناحیی خۆیان به‌ره‌وپێش به‌رن. ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌ئاشكرا و به نهێنی پشتی ئه‌سه‌دبه‌یگی ده‌گرن، باڵی به‌رامبه‌ریش نایشارێته‌وه كه له ڕێگه‌ی هێرش كردن بۆسه‌ر ئه‌سه‌د به‌یگی به‌نیازه هه‌فت ته‌په بسپێرێته ناوه‌نده‌كانی به‌ناو “ئه‌هلیه‌ت دار“. به‌ڵام كرێكاران له ڕێپێوانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه یه‌كی خه‌رماناندا، پاش ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و پاش حزووری ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئه‌سڵی نه‌وه‌د له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و هه‌واڵی ساخته‌ی ئه‌و ههواڵنێریانهی كه خوازیاری كپ كردنی ده‌نگی كرێكارانن كه گۆیا مانگرتن كۆتایی پێهاتووه، وڵامێكی شیاویان به‌هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی خاوه‌نكار و پیلانێگێڕیی مهجلیسیهكان داوه. كرێكاران به ده‌نگی به‌رز هاواریان كرد كه ئێمه بۆ وه‌رگرتنی دوو مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستمان له كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه كه ئێستا به پێدانی ئه‌و حه‌قده‌سته كۆتایی به مانگرتن بێنین، ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه “ئێمه ته‌نانه‌ت به‌خاتری چوار مانگ حه‌قده‌ستیش مانمان نه‌گرتووه“. ئه‌م كرێكارانه به ده‌یان جار له زمانی نوێنه‌رانی خۆیانه‌وه، له زمانی سه‌ندیكاكه‌ی خۆیانه‌وه، داخوازیه‌كانیان ڕاشكاوانه و ئاشكرا ڕاگه‌یاندووه. پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌شی خسووسی شیركه‌ت و ده‌وڵه‌تی كردنی شیركه‌ت وێڕای چاوه‌دێریی كرێكاران و یان سپاردنی سه‌د له سه‌دی خاوه‌نداریه‌تیی شیركه‌ت به كرێكارانی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاری كرێكارانی ده‌ركراو و موحاكمه‌ی هه‌موو هاوده‌ستانی ده‌وڵه‌تیی خاوه‌نكار و مه‌حكووم كردنی ئه‌سه‌دبه‌یگی و رۆسته‌می.
كرێكارانی هه‌فت ته‌په به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوویان و به‌تایبه‌ت به‌سه‌ره‌نجدان به تێكشكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی پێشوویان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له زمانی “كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی هه‌فت ته‌په”ه‌وه ڕایانگه‌یاند كه “له هه‌فت ته‌په ئه‌مجاره‌یان مانگرتن كۆتایی پێ نایه، تكایه هیچ كه‌س له‌سه‌ر كرێكارانی مانگرتوو و ناڕازیی هه‌فت ته‌په و له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی خوازانه و یاسایی ئه‌وان، له‌جیاتی كرێكاران، بڕیار نه‌دا. ئێمه خۆمان ده‌زانین بڕیاره‌كانمان ڕاگه‌یه‌نین“.
له‌ڕاستیدا كرێكارانی هه‌فت ته‌په له “سه‌نگه‌ر“ێكدا ڕاوه‌ستاون كه سه‌نگه‌ری گشت حه‌قده‌ست وه‌رگرانی كۆمه‌ڵگایه. له‌و سه‌نگه‌ره‌دا هیچ جیاوازیه‌كی نییه كه ناوه‌ندێكی وه‌ك هه‌فت ته‌په له ده‌ستی به‌شی خسووسی دایه یان وه‌ك ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی له‌ده‌ست په‌یمانكاران دایه. ئه‌وه‌یكه له هه‌ر دووكیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سیاسه‌تی نێئۆلیبرالیه كه له ناوه‌نده‌كه‌یدا “یاسا سڕینه‌وه” جێكهوتووه و ئه‌وه‌ش هیچ مانایه‌كی دیكه‌ی نییه بێجگه‌له ئه‌وه‌یكه ده‌ستی سه‌رمایه‌داران بۆ بێره‌حمانه‌ترین هێرشه‌كان ئاواڵه ده‌هێڵێته‌وه. مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نكاری هه‌فت ته‌په هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرته‌به‌ر كه ساڵه‌هایه په‌یمانكاران له ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كانی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. له هه‌مووی ئه‌و ناوه‌ندانه‌دا، كرێكار ده‌بێ هێزی خۆی به هه‌رزانترین نرخ بفرۆشێ و ئه‌گه‌ریش به‌و كۆیلهتییه ڕازی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. لێره ده‌بێ كرێكار بێده‌نگ و هه‌رزان بێت. ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه و تێكهاڵانی هێزی كاری هه‌رزان و سه‌ركوت، ده‌توانێ به دروستی یه‌كێك له بنه‌ماكانی خه‌سڵه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئێران بێته ئه‌ژمار. ڕێك كاتێك كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شی خسووسیی شیركه‌ت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌شی ده‌وڵه‌تی، به‌مه‌رجی كۆنتڕۆڵ كردنی سه‌د له‌سه‌دی كرێكاران، دێننه گۆڕێ، به‌و خه‌سڵه‌ته‌ی سه‌رمایه‌داریی ئێران، كه له ئه‌زموونی واقعیی ژیانی خۆیاندا پێیگه‌یشتوون، ئاماژه ده‌كه‌ن. له وه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كی سه‌رمایه‌دارانه‌دا، خاوه‌نكار ده‌توانێ هه‌ركات كه خۆی ویستی حه‌قده‌سته‌كان بدات و یان هه‌ر نه‌یدات، خاوه‌نكار ده‌توانێ قه‌راردادی سپی ئیمزا بكاته نۆرمێكی جێكهوتوو، خاوه‌نكار ده‌توانێ خۆی له دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران بدزێته‌وه. بێ گومان، هه‌ر ئه‌و بێ مافیانه‌ن كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ٧٢ ڕۆژ له گه‌رمای سه‌رووی ٥٠ پله و له جه‌رگه‌ی بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كۆرۆنا، دێنێته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له پشت “سه‌نگه‌ر” كۆیان ده‌كاته‌وه تا له زمانی نوێنه‌رانیانه‌وه خواسته‌كانیان به‌رز كه‌نه‌وه. چ ڕسته‌یه‌ك ده‌توانێ له وته‌كانی نوێنه‌رێكی ئه‌م كرێكارانه ڕوونتر بێت، كاتێك كه له ٦٦مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌دا ڕووبه ئه‌وانه‌ی كه بێشه‌رمانه ده‌یانوت ئه‌گه‌ر وڵامی خواستی كرێكاران بده‌ینه‌وه ڕوودار ده‌بن، ئه‌و وتی: “ڕوودار تۆی، بێشه‌رم تۆی، مه‌گه‌ر ئێمه بلیتی سه‌فه‌ر بۆ پاریسمان له تۆ ده‌وێ كه لێره كۆبووینه‌وه. ئێمه ده‌ڵێین حه‌قده‌سته‌كانمان پێده‌ن و داخوازیه پیشهییهكانمان جێبه‌جێ بكه‌ن، مه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه شتێكیترمان ویستووه. ده‌وڵه‌تی بێ ته‌گبیر و هیوابڕ! ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌داری! ده‌وڵه‌تێك كه پێیوایه كرێكار كۆیله‌ی ئه‌وه، به‌داخه‌وه كۆیله‌داری له ئێران هه‌ر ماوه. به چاوی ئه‌سباب و ئامراز چاو له كرێكار ده‌كه‌ن. تا كاتێك به‌سه‌ر پێوه‌ی ،كه‌ڵكت لێوه‌رگرن، كاتێكیش له‌كار كه‌وتی، فڕێت ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئێمه لێره‌ین، تا خسووسی سازی لێره بمێنێ، ئێمه‌ش لێره له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مێنینه‌وه”.
سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌و موقاومه‌ت و خۆڕاگریانه نابێ بۆ ساتێكیش له‌بیرمان بچێته‌وه كه كرێكارانی هه‌فت ته‌په نابێ باری ئه‌و خه‌باته‌یان به‌ته‌نیایی له‌سه‌ر شان بێت. ئه‌گه‌رچی مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پێترۆشیمی و ده‌ستپێكی دووباره‌ی مانگرتنی كرێكارانی هێپكۆ بۆ كرێكارنی هه‌فت ته‌په، دڵگه‌رمییه، به‌ڵام پانتایی چینی كرێكاری ئێران یه‌كجار له‌وانه به‌رینتره. ئێستا ده‌رفه‌تێكی زۆر گونجاوه كه هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری بیر له پێكهێنانی كۆمیته‌كانی مانگرتن، بیر له بانگهێشتی به‌رین بۆ به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنی گشتی له هه‌موو كارخانه و ناوه‌نده‌كان و بیر له پێكهێنانی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌باتكاران بكه‌نه‌وه و سه‌ره‌نجام به‌ره‌و پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ریی كرێكاران هه‌نگاو هه‌ڵگرن. بێ گومان، گرنیگترین ڕه‌مزی خۆڕاگری و پایه‌داریی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، بوونی ڕێكخراوێكه كه له جه‌رگه‌ی خه‌بات و ئه‌زموونه‌كانیاندا پێكهاتووه. هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام له پێگهیهیهكدایه كه هه‌م خه‌باتی كرێكاران هیدایه‌ت ده‌كات و هه‌م تاكتیكه‌كانی خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌ت پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.