چاوخشاندنێك به‌سه‌ر خه‌باتی كرێكاران له ئێران نیشانی ده‌دات كه ژنان و پیاوانی كرێكار، پێشه‌نگی خه‌باتی دژه سه‌رمایه و دژه ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی ئیسلامین و یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ چالاكانی باقی بزووتنه‌وه‌كانی دیكه به پێویست و گرینگ ده‌زانن. پێشڕه‌وان و هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌م خه‌باته سه‌لماندوویانه كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، ئاڵۆزیی خه‌باتی چینایه‌تیی ئێستا ده‌ناسن و له زه‌رووره‌تی یه‌كگرتوویی چینی كرێكار بۆ به‌ره‌وپێش بردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌م خه‌باته ئاگادارن.
كرێكارانی مانگرتووی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمییهكان له ڕێكه‌وتی ٢٩ی جۆزه‌ردان، یه‌ك ڕۆژ پاش ڕه‌سمی بوونه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكرانی ئیبڕاهیم ڕه‌ئیسی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی مه‌رگ بۆ سه‌رۆك كۆماری، مانگرتنی خۆیان وێڕای ده‌ربڕینی گه‌لێك داخوازی ده‌ستپێكرد كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆرییان داخوازیی گشت كرێكارانی ئێرانن و یهكگرتووییبهخشن. ڕاگه‌یاندنی ١٢ ملیۆن تمه‌ن وه‌ك ئاستی حه‌قده‌ست و زیادكردنی به پێی گران بوونی پێداویستییه‌كان و پێدانی سه‌ری وه‌ختی حه‌قده‌سته‌كان، داخوازیی گشت كرێكارانی ئێرانه. خواستی زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه هه‌ژاریی بێ‌سنوور له ژێر سێبه‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا به‌رۆكی ده‌یان ملیۆن ژن و پیاو و منداڵی گرتووه، له هه‌موو كاتێك زیاتر یهكگرتووییبهخشه. خواستی هه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، گرێبه‌ستی دایمی، ڕێگری له ده‌ركردنی كرێكاران و ده‌ست كورت كردنه‌وه‌ی پهیمانكارانیش، هه‌ر له‌م چه‌شنه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه خاوه‌نانی سه‌رمایه چ خسووسی و چ باقیی شكڵه‌كانی دیكه‌یان، پاش شه‌ڕی ئێران و عێراق به په‌لاماری توند بۆ سه‌ر كرێكاران، ئه‌وانیان له‌بواری ماڵی و سیاسییه‌وه لاواز كرد و به یارمه‌تیی په‌یمانكاران لێكیان هه‌ڵوه‌شاندن. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه كه خواستی گشتیی كرێكارانه، ئیمه‌نی شوێنی كاره. ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی قه‌تڵگای كرێكاران، به‌تایبه‌ت كرێكارانی ئه‌فغانستانییه. هه‌ربۆیه داخوازیی ئه‌من كردنی شوێنی كاریش خواستێكی گشتی و یه‌كجار گرینگه كه خاوهنكاران نایانهه‌وێ له‌به‌رچاوی بگرن و هیچ ئۆتۆریتهیهكیش بوونی نییه كه ئه‌وان مه‌جبوور به‌م كاره بكات. ڕێگری له ئه‌منییه‌تی كردنی شوێنی كاریش له نیزامی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی‌دا زۆر گرینگه. كرێكاران بۆ به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتیان به‌ده‌ر له به‌هره‌مه‌ند بوون له بژێوی گونجاو، له‌سه‌ر هه‌بوونی ئازادی، پاراستنی كه‌رامه‌ت و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری پێداگرییان كردووه و ده‌شیكه‌ن.
كرێكارانی مانگرتووی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی له به‌ره‌وپێش بردنی مانگرتنه‌كه‌ی خۆیاندا پشتیان به ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت و كۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌ست. به‌ره‌وپێش بردنی یه‌كگرتووانه‌ی خه‌بات و له‌به‌رچاوگرتنی قازانجی درێژماوه، له ئاسۆی حهرهكهتهكانیاندا به‌دی ده‌كرێت. هاندان بۆ تێكۆشان له‌پێناو پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌رتاسه‌ری و كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌مه‌لایه‌نه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام له ده‌ستووری كاری ئه‌م كرێكارانه‌دا بووه و ده‌شبێ. ستایشی توانا و هاوده‌ردیی توێژی كرێكار و غه‌یره كرێكار له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌رگیز فه‌رامۆش نه‌كراوه.
كرێكارانی مانگرتوو بۆ ڕاكێشانی سه‌ره‌نجی خه‌ڵك له ئاستی كۆمه‌ڵ، له په‌نا بنه‌ماڵه‌كانی خۆیان و باقیی دڵسۆزانی چینی كرێكار به پێویستی ده‌زانن كه له ئه‌زموون و كرده‌وه‌ی باقیی كرێكاران كه‌ڵك وه‌رگرن كه نموونه‌یه‌كی ده‌رس وه‌رگرتن له ڕێپێوانی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌یه له شوش له‌پێناو وه‌دیهێنانی خواسته‌كانیان.
به‌گشتی پێویسته بوترێ كه كرێكارانی خه‌باتكار له ئاكامی هه‌وڵی ڕێكخراو، یه‌كگرتووانه، ئامانجدار، ڕه‌زمه‌نده و دووربینانه، دوژمنیان به‌باشی و له‌ڕووی مێژووییه‌وه خستووه‌ته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ هێزی سهركوتهكهیان لاوازتر كردووه.
ئه‌وه واقعییه‌تێكه كه كرێكاران له مه‌دره‌سه‌ی مانگرتندا، كۆمه‌ڵێك ده‌رسی به‌نرخ فێرده‌بن. كرێكارانی مانگرتووی ئێران له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندا، ڕۆژ به ڕۆژ له گرینگیی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌تا ئێستایان زیاتر ئاگادار ده‌بن. به واتایه‌كی دیكه هه‌ڵسووڕوانی كرێكاری له جه‌رگه‌ی خه‌باتدا زه‌رووره‌تی به‌كارهێنانی داهێنه‌رانه‌ی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان و هه‌روه‌ها كه‌ڵك ورگرتن له ئه‌زموونه‌كانی ئێستا و مێژووی چینی كرێكاری جیهانی له‌پێناو به‌ره‌وپێش بردنی خه‌باتی وشیارانه و سهمهربهخشی خۆیان باشتر بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. كرێكارانی مانگرتوو له‌سه‌ر به‌ستێنی خه‌بات به‌وه ده‌گه‌ن كه پێویسته وه‌ك به‌شێك له چینی كرێكاری جیهانی، كه له دڵی سیستمێكی جیهانیدا كار و خه‌بات ده‌كه‌ن، له ڕوانینی سنووردار و ناوچه‌گه‌رایی دووری بكه‌ن. بۆ نموونه سه‌ره‌نجی قووڵ به خه‌باتی بیست و چه‌ند ڕۆژه‌ی ٦٠ ملیۆن خه‌ڵكی ناڕازی له ساڵی ٢٠٢٠ دژبه ڕه‌گه‌زپه‌رستی و كوشتنی جۆرج فلۆید له لایه‌ن پۆلیسێكی ڕه‌گه‌زپه‌رست له ئه‌مریكا و شاره گه‌وره‌كانی جیهان و ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونه به‌نرخه‌كانی، له ئهولهوییهتهكانه. كرێكاران له جه‌رگه‌ی خه‌باتدا به‌وه ده‌گه‌ن كه پێویسته ئه‌و ڕه‌وته مێژووییانه بناسن كه كێشمه‌كێش تێیاندا له جه‌ریان دایه. دونیای سه‌رمایه‌داری به‌هۆی ناته‌باییه ناوخۆییه‌كانی، یاسامه‌ندیی مێژوویی و خه‌باتێكی چه‌ند سه‌د ساڵه كه له‌دژی له ئارا دابووه، تووشی قه‌یرانێكی قووڵی مێژوویی بووه و له‌حاڵی تێپه‌ڕین دایه. كرێكارانی مانگرتوو و خه‌باتكار به ئه‌زموون و وشاری خۆیان به باشی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پڕۆسه‌ی ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر به‌ستێنی باروودۆخی ئێستای ئێران و جیهان، خێراتر بووه‌ته‌وه. به‌هۆی ئه‌م باروودۆخه‌وه خه‌باتی چینایه‌تی له‌نێوان بۆرژوازی و كرێكاراندا قووڵتر بووه‌ته‌وه. ئه‌وان له كۆبهندییهكدا و به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م بنه‌مایه كه خه‌باتی كرێكاران ته‌نیا دژبه ڕژیم نییه، به‌ڵكوو دژبه سه‌رمایه‌داریشه، به‌وه گه‌یشتوون كه پێویسته ئاڵۆز بوونی ئه‌م خه‌باته به‌رده‌وام وه‌بیر خۆیان بێننه‌وه.
له ئێران و له وه‌ها باروودۆخێكدا هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وه ئاگادارن كه هیچ ده‌ستكه‌وتێك له‌م وڵاته‌دا به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتداربوونی كۆماری ئیسلامی و نیهایه‌ته‌ن گشت ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی، ئیمكانی مانه‌وه و به‌هێز كردنی نابێت. هه‌ربۆیه سه‌ره‌نجدانی ورد و خۆنهگرانه به بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه، له‌وانه بزووتنه‌وه‌ی ژنان، لاوان، چالاكانی ژینگه‌پارێز و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان به پێویست ده‌زانن و یه‌كگرتوویی كرده‌وه‌یی دیاریكراو و یان درێژماوه له‌گه‌ڵ ئه‌وان له باروودۆخی تایبه‌تدا له‌به‌رچاو ده‌گرن. له‌په‌نا هه‌مووی ئه‌وانه‌وه، هه‌بوونی حیزبی سیاسی، كۆمیته و فۆنكسیۆنهكانی ڕێبه‌ریی سۆسیالیستی، هه‌بوونی به‌دیل و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی تاكتیكه‌كانی ده‌وڵه‌ت و خاوهنكاران، ته‌بلیغاتی میدیاكانی بۆرژوازی و ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستییه‌كان بۆ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری یه‌كجار گرینگه.
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م واقعییه‌ته یه‌كجار زه‌روورییه كه پاش تێپه‌ڕبوون له كۆماری ئیسلامی ته‌نیا خه‌باتی دژه چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی به ده‌ستی ئه‌وان ده‌توانێ مرۆڤایه‌تی له نه‌هامه‌تییه‌كانی سیستمی سه‌رمایه‌داری و سه‌ره‌تانی وه‌ك كۆماری ئسیلامی و باقیی تیرۆریسته ئیسلامییه‌كان ڕزگار بكات.