کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كرێكارانی خه‌باتكار هه‌روا پێشڕه‌ون

images 8

ڕۆژی دووشهممه٢٥ی مانگی گهلاوێژ هاوكات لهگهڵ پهنجا و ههشتهمین ڕۆژی مانگرتنی سهرتاسهریی كرێكارانی سهنعهتی نهوت له١١٩ پاڵاوگه، ناوهندی پێترۆشیمی و وزهخانهله٣٥ شار، ٥٤٠ كهس لهكرێكارانیپاڵاوگهی نهوتی لاوان باروودۆخی پیشهییان گۆڕاو بهشێك لهداخوازییهكانیان بهدهست هێنا. لهشهپۆلی نوێی مانگرنتی كرێكاری لهئێران كهلهژێرناویكهمپهینی ١٤٠٠له٢٩ی جۆزهردانهوهدهستپێكرد، سهرهتا كرێكارانی سهنعهتی نهوت و گاز و پێترۆشیمی لهئاست باروودۆخی پیشهیی و حهقدهستهكانیان ناڕهزایهتییان دهربڕی و چهندین بهشی دیكهبهم مانگرتنهپهیوهست بوون. لهئێستادا كرێكارانی پاڵاوگهی ماهشههر، وزهخانهی سهنعهتی ئاسیا، پارس كهیهان، شیركهتی دیپۆلیمێری عهسهلوویه، وزهخانهی سیكلی تهركیبی ورمێ، كرێكارانی پهیمانكاریی شیركهتی سازهی فهرافهنی قشم، كۆنسێرسیۆمیپڕۆژهی بیدبۆلهندههروا لهمانگرتندا بهسهر دهبهن.

شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكانی كرێكارانی پهیمانیی نهوتلهنوێترین ڕاگهیاندنی خۆیدا، ڕایگهیاندووهكه٢٠ لهسهدی  مانگرتووان دوو بهرابهر بوونی حهقدهستهكان، بیست ڕۆژ كار و دهڕۆژ مهرهخهسی و باشتربوونی باروودۆخی شوێنی نیشتهجێبوون و تهندرووستییان بهسهر خاوهنكاراندا سهپاندووهو گهڕاونهتهوهسهر كار. شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكان پێشنیاری بهم بهشهلهكرێكاران كردووهكهگرێبهستهكانیان بهنووسراوهو تا كۆتایی پڕۆژهبێت.

خهباتی ڕێكخراوی كرێكاران بۆ باشتر كردنی باروودۆخی ژیانیان دهستپێكی ئامانجداری خهباتی كرێكارانهوهك چینێك لهدژی نیزامی سهرمایهداری. كرێكارانی مانگرتوو ههتا ئێستاشی گهلێك دهستكهوتی حاشاههڵنهگریان لهبواری یهكگرتوویی و هاوپشتی، پێگهیشتنی سیاسی و ههڵبهت باشتر كردنی باروودۆخی كار و ژیانیان بهدهست هێناوهكهسهرمایهیهكی بهنرخهبۆ پێشڕهوییهكانی داهاتوو. لهماوهی بهڕێوهچوونی مانگرتنهبهرینهكانی ئهم دوایانهو ههروهها لهجهرهیانی خهباتی مافخوازانهی كرێكارانی ههفت تهپهدا بینیمان كهكرێكاران نهتهنیا بیریان لهخۆیان بهڵكوو لهدونیای دهورووبهریشیان كردووهتهوه‌.

كرێكاران بهخاتری دهوروونهخشیان لهبهرههمهێنان و لهبهر خهباتی پهیگیریان لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا، مافی خۆیانهكهوهك خهباتكارانی دژهدیكتاتۆر و چهوسانهوهلهپێناو چارهسهركردنی كێشهو گرفتی توێژهكانی دیكهی كۆمهڵ ههوڵ بدهن. كرێكارانی مانگرتووی نهوت، گاز و پێترۆشیمییهكان و چالاكانی سهندیكای حهوت تهپهلهم ڕێگایهدا گهلێك ههنگاویان بهرهو پێشهوهههڵگرتووه‌. بۆ نموونه‌ “شۆرای ڕێكخستنی ناڕهزایهتییهكان…” لهههمان حاڵدا كهبهوشیاری و وردبینییهوهلهپێناو حورمهت و یهكگرتوویی كرێكارانی مانگرتوودا ههوڵی داوه، بایهخی بهتهندرووستی ئهوان و سڵامهتی باقیی هاووڵاتییانی ئێرانیش داوه‌. چالاكانی شۆرا لهڕێگهی بڵاوكردنهوهی ڕاگهیهندراوێكهوهخوازیاری واكسیناسیۆنی خێرا و گشتی و بێبهرامبهر لهسهرتاسهری ئێران بوون. ئهوان نووسیان: “ئاماری تووش بووانی ویرووسی كوشندهی كۆرۆنا ڕۆژ بهڕۆژ دهڕواتهسهرێ و ژمارهیهكی زیاتر لهخهڵك بهرهو نابوودی دهبات…”. چالاكانی شۆرا بهدهر لهخواستی واكسیناسیۆنی گشتی و بێبهرامبهر، لهسهر خواستی دابین كردنی دهرمان و تهختی نهخۆشخانهو گهلێك پێداویستیی دیكهتهئكیدیان كرد و نووسییان ئهوهی كهڕوویداوهكوشتاری بهكۆمهڵهو پێویستهبهری پێبگیرێت.

باس كردن لهواقعییاتی سهخت و ئاستهمی كۆمهڵگا و ڕێگای چوونهدهرهوهلێیان لهلایهن كرێكارانهوه، نیشانهی جۆرێك لهپێگهیشتنی سیاسی و متمانهبهخۆییهلهناو بزووتنهوهی كرێكاریدا. ئاستی ئهم پێگهیشتنهكاتێك زیاتر ئاشكرا دهبێت كهكرێكاران لهئاست نههامهتییهكانی جهماوهری دهرهوهی سنوورهكانی ئێران لهوانهئهفغانستان كاردانهوهلهخۆیان نیشان دهدهن. سهندیكای كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهلهپهیامێكدا لهژێرناویئهفغانستان لهناو ئاگر و خوێندا، سهبارهت بهزاڵ بوونی تاڵهبان بهسهر ئهفغانستان و دانیشتووانی ئهم وڵاتهنیگهرانی و هاودهردیی دهربڕی. لهپهیامهكهی سهندیكادا، تاڵهبان بههێزێك وهسف دهكرێت كهبهند بهبهندی ئهساسنامهكهی بهجهنایهت نووسراوه‌. لهم پهیامهدا بهدرووستی باس لهوهكراوهكهسهرانی تاڵهبان و هێزهجهنایهتكارهكانی ئهم گرووپه لهئهساسدا بهپشتیوانیی ماددیی ئهمریكا و پاكستان و باقیی دهسهڵاتهكۆنهپهرستهكان ڕێكخراوهوههلێكی دووبارهی بۆ خوڵقاوهتا بتوانێ دهسهڵاتی خۆی بهسهر جهماوهری زهحمهتكێشدا بسهپێنێ. لهم پهیامهدا مژدهی ئاخێزی جهماوهری لهداهاتوودا و كاتی بوونی دهسهڵاتداریهتیی تاڵهبان دراوه‌.

لهكۆتاییدا پێویستهلهسهر ئهم بابهتهجهخت بكرێت كهكرێكارانی مانگرتووی نهوت، گاز و پێترۆشیمییهكان كهوتوونهتهقۆناغێكی ههستیارهوه‌. ئهوان بهمانگرتنی درێژماوهو فیداكارانهیان بهكۆمهڵگهی كرێكاری و گشت كۆمهڵ، ئهم هیوایهیان بهخشیوهكهسهرهڕای نهبوونی ڕێكخراوی سهرتاسهریی سیاسی و مهدهنی دهكرێ لهسهر بنهمای یهكدهست بوونی داخوازی و درووشمهكان، بههاوپشتی و یهكگرتوویی، مانگرتنی درێژماوهبهجۆرێك ڕێكبخرێت كهلهناخیدا تۆوی ڕێكخراوهسهرتاسهرییهكان بچێندرێ. ئهوهیكهلهئێستادا بهڕاستی گرینگهپێكهێنانی سندووقهكانی مانگرتن و گهیاندنی یارمهتیی ماڵیلهپێناو درێژهی مانگرتن و لهپێخستنی پهیمانكاران، كاربهدهستانی وهزارهتی نهوت و دهوڵهت و ئاژاوهگێڕانه‌. سهركهوتنی كرێكارانی نهوت، گاز و پێترۆشیمییهكان نهتهنیا گشت بزووتنهوهی كرێكاریی ئێران بههێز دهكات، بهڵكوو بههێز بوونی باقیی بزووتنهوهكۆمهڵایهتییهكانی دیكهشی لێدهكهوێتهوه‌.