دوو هاوژینی هونه‌رمه‌ند و خۆش زه‌وقی خه‌ڵكی ئاوایی تاینه‌ی سه‌ر به شاری كامیاران ناوه‌ندێكی كه‌لتوورییان بۆ كوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوو هاوژینی هونەرمەند، ماڵێکی هونەرییان بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان کردووەتەوە. شادی غوڵامی و سیروان کەشاوەرزی، دوو کەسی هونەرمەند و هونەردۆستن، لە سەرەتای هاوسەرگیرییانەوە تاکوو ئێستا کە ماوەی حەوت ساڵ دەکات، ماڵێکی تەواو جیاوازیان دروستکردووە کە کوڕان و کچانی گوندی تاینەی كامیاران و تەواوی ئێران دەتوانن سەردانی بکەن و فێری ژەنینی ئامێرە مۆسیقییەکان بن.