كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پارسی جنوبی، رۆژی دووشه‌ممه ١٣ی رێبه‌ندان، له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ڕێكخراوی تایبه‌تی ئابووری وزه‌ی پارس، خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
نارازییان كۆی گشتی خواسته‌كانیان “لابردنی ماوه‌ی كاتی و گۆرانی باروودۆخ و هاوسانسازی مافه‌كانیان به پێی ته‌بسه‌ره‌ی ٣ی ماده‌ی ٢٩ی به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م، په‌رداختی مه‌زایای كارمه‌ندان به پێی بڕیاری وه‌زیری نه‌وت و به‌رێوه‌بردنی به‌ندی سیاسه‌ته‌كانی گشتی نیزامی ئیداری” ڕاگه‌یاندووه. شایانی باسه كه، پێرسۆنێلی ئه‌م ناوه‌نده، چه‌ندین ساڵه كه به به‌ڵێنی زیاد كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و به‌رێوه‌بردنی به‌خشنامه‌ی چاكسازی باروودۆخی پیشه‌ییان، له باروودۆخێكی سه‌خت دا كارده‌كه‌ن.