به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم له شاری تاران ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ‌دا، “ئاتێنا دائێمی” چالاكی مه‌ده‌نی و به‌ندكراو له زیندانی ئێوینی ئه‌مشاره‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی زیندان” به دوو ساڵ زیندان و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرد.
شایانی باسه، ئه‌م په‌روه‌نده‌یه له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له‌دژی ناوبراو كراوه‌ته‌وه و پێوه‌ندی به به‌یانییه‌كان و نامه‌كانی ناوبراو له ناو زیندان هه‌یه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئاتێنا دائێمی له ساڵی ١٣٩٥وه له زیندان ڕاگیراوه و ساڵی ڕابردوو سه‌رله‌نوێ به سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.