ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، حه‌سه‌ن ڕووحانی له ڕێگه‌ی ویدێئۆ كۆنفرانسێكه‌وه، فه‌رمانی كرانه‌وه‌ی حزووریی مه‌دره‌سه‌كان و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی دا. ده‌ركردنی وه‌ها فه‌رمانێك له حاڵێكدایه كه به وته‌ی وته‌بێژانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی ڕژیم تا ١٤ی مانگی خه‌رمانان و به پێی “ئاماری ڕه‌سمی“ی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه پتر له ٢٢ هه‌زار كه‌س به‌هۆی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌مووانیش ده‌زانن كه ئه‌م ئاماره واقعی نییه و ڕێژه‌ی قوربانیان زۆر زیاتر له‌و ئامارانه‌ن.
پێشتر عه‌باس ئاقازاده، سه‌رۆكی كۆی گشتیی ڕێكخراوی نیزامی پزیشكی، له نامه‌یه‌كدا بۆ ستادی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆرۆنا، وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه “كرانه‌وه‌ی حزووریی مه‌دره‌سه‌كان” له‌گه‌ڵ باروودۆخی گشتگیر بوونی كۆرۆنا و وه‌زعییه‌تی سووری زۆرێك له ناوچه‌كانی وڵات یه‌ك ناگرێته‌وه، له ئاست ڕوودانی “كاره‌ساتێكی مرۆیی” هۆشداری دابوو. هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌رانی تویتێر، ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی خه‌رمانان، به وه‌ڕێخستنی كه‌مپه‌ینی “نا بۆ كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان“، خوازیاری ڕپگری له كردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان بوون. پێشتر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ڕایانگه‌یاندبوو كه ساڵی نوێی خوێندن له‌و ئۆستانانهی كه باروودۆخی كۆرۆنایان سوور ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌شێوه‌ی غه‌یره حزووری و مه‌جازی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له ڕۆژانی كۆتایی حه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕیاره‌كه‌یان بۆ “كرانه‌وه‌ی حزووریی مه‌دره‌سه‌كان” گۆڕی.
ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی تاران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك له ئاست كرانه‌وه‌ی پێشوه‌خت و به‌په‌له‌ی مه‌دره‌سه‌كان هۆشداری دا و دواهاتی ئه‌م بڕیاره ههڵنهسهنگێندراوهی خسته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی وڵات. ناوه‌ندی پیشه‌یی موعه‌لیمانی تاران وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی خۆی له‌ئاست كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان و كه‌وتنه مه‌ترسیی گیانی موعه‌لیمان و خوێندكاران، به‌نیسبه‌ت سڵامه‌تی پتر له ١٥ ملیۆن خوێندكار و پتر له یه‌ك و نیو ملیۆن موعه‌لیم هۆشداری دا. له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا وێڕای ئاماژه به باروودۆخی ناله‌باری كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندرووستی مه‌دره‌سه‌كان و كه‌وتنه مه‌ترسیی گیانی موعه‌لیمان و خوێندكاران، هاتووه: “نه‌بوونی سابوونی مایه‌ع، نه‌بوونی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه بۆ گه‌ندبڕكردنی سێرویسی پاكوخاوێنی و كلاسه‌كان، هه‌واخۆریی ناله‌باری كلاسه‌كان و له هه‌مووان گرینگتر هه‌ژاریی ماڵیی بنه‌ماڵه‌كان له دابین كردنی پێداوستیهكانی وه‌ك ماسك و ده‌ستكێش و ژێلی گهندبڕكردن بۆ منداڵه‌كانیان، داستانێكی هه‌میشه‌ییه. كێیه كه نه‌زانێ حزووری دایمیی موعه‌لیمان له مه‌دره‌سه‌كان نه ته‌نیا گیانی موعه‌لیمه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه به‌ڵكوو بۆ خوێندكارانیش كه به‌شێوه‌ی نیو وه‌خت ده‌ڕۆنه مه‌دره‌سه، مه‌ترسیی گیانی ده‌خوڵقێنێ“.
به‌ڵام ژانی سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردنی ئێران، ته‌نیا كۆرۆنا و مه‌ترسیه‌كانی نییه. ته‌ندرووستیی ئه‌و منداڵانه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كانیان له چه‌ندین قات ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، زیاتر له كۆرۆنا و هێندێك جار خراپتر له كۆرۆنا، له ئاكامی به‌دخۆراكی دایمی، كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ده‌وترێ كه له قۆناغی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، خوێندكاران له ماڵێ به شێوه‌ی ئانڵاین فێر كراون. ئه‌وه‌ش یانی چینایه‌تی بوونی به‌ته‌واو مانای په‌روه‌رده و فێركردن. بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه نان دهرهێنهره‌كهی بێكاره و یان چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستی پێنه‌دراوه و ئه‌گه‌ر حهقدهستهكهشی پێبدرێ چه‌ند قات ژێر هێڵی هه‌ژاریه، به‌كام داهات بۆ منداڵه‌كانی ته‌بلێت بكڕێت و ئینتێرنێت دابین بكات. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانی بۆ ده‌رهێنانی نانێكی مه‌مره و مه‌ژی، ڕه‌وانه‌ی بازاڕی كار یان ئاواره‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان نه‌بووبن، یه‌كجار شانسی هێناوه.
نه ته‌نیا له‌م بواره‌دا به‌ڵكوو له هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌شدا هه‌ژاری له سه‌رتاپێی گشت سیستی په‌روه‌رده و فێركردنی ئێرانه‌وه ده‌بارێ. ئه‌م سیستمه له پێشكه‌وتنی زانستی و شێوازی مۆدێرنی ڕاهێنان له ئاست جیهانیدا بێبه‌ریه. كه‌ره‌سته‌ی یارمه‌تیده‌ری فێركردن له مه‌دره‌سه و دهبیرستانهكان، كه ده‌توانێ له پڕۆسه‌ی فێركردنی خوندكاراندا كاریگه‌ر بێت و تا ڕاده‌یه‌ك ڕه‌نجی كاری موعه‌لیمان كه‌م كاته‌وه، یه‌كجار كه‌مه. ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌دره‌سه‌كان له گوند و شوێنه هه‌ژارنشینه‌كان، كلاسهكانیان شێداره و ژووره‌كانیان تڵیشی بردووه و سووته‌مه‌نیان نیه و سارد و كه‌م نوورن. هه‌مووی ئه‌م كهموكۆڕیانه، دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیی به‌رده‌وامی ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزانه‌ن كه نایانهه‌وێ داهاتووی خوێندكارانیان زایه بێت و ساڵیانی مێرمنداڵی و لاوییان، به‌مجۆره به‌فیڕۆ بڕوات. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، شوێنه‌كانی فێركردن، پۆلیسین. ڕژیم به به‌سیج گیری و به‌كرێگیراو په‌روه‌ری، ئه‌م شوێنانه‌ی یه‌كجار نائه‌من كردووه. ژماره‌یه‌ك له موعه‌لیمانی دڵسۆز و ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له زینداندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وانه‌ش وا كه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراون، هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێك، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه بانگ ده‌كرێن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێ. ناڕه‌زایه‌تیی به‌كۆمه‌ڵ و كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان كه تێیدا خواسته ته‌واوه‌ن پیشه‌ییه‌كانی خۆیان دێننه گۆڕێ، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه هێرشی ده‌كرێته‌وه سه‌ر.
هه‌زارن موعه‌لیمی حه‌قولته‌دریسی، به قه‌راری دامه‌زراندنی كاتی، به كه‌مترین حه‌قده‌سته‌وه، ساڵیانی ساڵ له دووركه‌وتووترین شوێنه‌كان خه‌ریكی كارن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت له ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی ده‌رمانیش بێبه‌رین. به‌شێكی زۆر له‌و موعه‌لیمانه، به‌هۆی كار له ناوچه دووركه‌وتووه‌كان، ناتوانن پیشه‌یی دووهه‌م په‌یدا بكه‌ن و به‌ناچار، له وه‌رزی هاویندا خه‌ریكی كرێكاری و دژوارترین كاره‌كان ده‌بن. پشووی وه‌رزی هاوین بۆ ئه‌وان نه‌ته‌نیا به مانای حه‌سانه‌وه و ده‌ركردنی ماندوویه‌تیی ٩ مانگ كاری ده‌رس كوتنه‌وه نییه، به‌ڵكوو، له كۆتاییدا، به له‌شی ماندوو و كوتراویانهوه، كاری تاقه‌ت پڕووكێنی ساڵی خوێندنی نوێ، ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دژواریانه‌ی كه له‌سه‌ر شانی موعه‌لیمان قورسایی ده‌كات، ئه‌وه‌یكه هیوابه‌خشه، ئه‌و ڕاستیه‌یه كه موعه‌لیمانی ئێران له به‌رامبه‌ر وه‌ها باروودۆخێكدا ته‌سلیم نه‌بوون. ناڕه‌زایه‌تیی موعه‌لیمان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، به‌رده‌وام به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی زیندووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بووه.