ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه یەکێتیی ئۆرووپا رەزامەندی نیشانداوه لەسەر پێدانی ویزا و کردنەوەی سنورەکانی بە رووی گەشتیارانی ١٤ وڵاتی دەرەوەی یەکێتییەکە.
بەپێی بڕیاری یەکێتیی ئۆرووپا گەشتیارانی ئوستراڵیا، كانادا، ئهلجهزایهر، ژاپۆن، گۆرجێستان، مۆنتێنێگرۆ، مەغریب، نیوزلەندا، سێربێستان، کۆرهی باشور، تایلاند، تونێس، رواندا و ئۆرۆگۆئه، رێگەیان پێدەدرێت سەردانی وڵاتانی یەکێتییەکە بکەن. یەکێتیی ئۆرووپا ئەو وڵاتانەی لە رووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بە خاوێن ناوبردووە و هەر بەو هۆیەشەوە، لە ئێستا ویزا ناداتە هاوڵاتیانی ئەمریکا و بەڕازیل.