به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی زیاتر له یه‌ك میلیارد كرێكاری جیهان داناوه و بووه‌ته هۆی بێكاربوون یاخود كه‌م بوونه‌وه‌ی داهاتیان.
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار ناسراو به “ئای ئێڵ ئۆ”، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ته‌عیتل بوونی مه‌دره‌سه‌كان و فرۆشگا‌كان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی كاری دوو میلیارد و ٧٠٠ ملیۆن كرێكار داناوه كه له‌م نێوه‌دا، یه‌ك میلیارد و ٢٥٠ ملیۆن كه‌س كه ٣٨ له‌سه‌دی هێزی كاری جیهان پێك دێنێ، زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه. هاوكات به‌راورد كراوه كه ئاماری بێكاری له‌و ڕێژه‌یه كه له‌م ڕاپۆرته ئاماژه‌ی پێ كراوه زیاتر بێ، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ته‌عتیلی زۆربه‌ی فرۆشگا‌كان و رێستوورانه‌كان له‌م ڕاپۆرته‌دا له‌به‌ر چاو نه‌گیراوه.