به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی بێنزین و به‌ڕێوه‌چوونی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری له پتر له سه‌د شاری ئێران، شه‌پۆلێكی نوێ له گران بوونی كاڵا سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵك كه‌وتووه‌ته ڕێ. سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی و ڕیاكاری و درۆنانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم له خامنه‌یی و ڕووحانییه‌وه بگره تا ئه‌وانی دیكه، قیمه‌تی زۆرێك له كاڵاكان ڕۆژێك دوای ئه‌م بڕیاره‌ی ڕژیم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بوونه‌وه. كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی پێش له گران بوون و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كاڵای هاورده بگرێ، به‌ڵكوو نه‌شیتوانی پێش له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تی و كاڵا هاورده‌كانی ژێر چاوه‌دێری ده‌وڵه‌تیش بگرێ. له‌م پێوه‌نده‌دا نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ڕۆژی دووه‌شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز له دانیشتنێكی عه‌له‌نیدا دانیان به‌وه دانا كه دوای بڕیاره‌كه‌ی ڕژیم و گران كردنی بێنزین، قیمه‌تی باقی كاڵاكانیش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و له‌ناكاو به‌رز بوونه‌وه. له‌م دانیشتنه‌دا ئاماژه به گران بوونی به‌رچاوی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌ڵك درا. بێ گومان گرانتر بوونی له‌ناكاوی كاڵاكان كاریگه‌ری زۆر قورس و زیانباری له‌سه‌ر توانای كڕینی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش داناوه. ئه‌ندامێكی به‌ناو “كۆمیسیۆنی ئابووری و پشتیوانی له به‌رهه‌می میللیی مه‌جلیس” وتوویه‌تی كه: “له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌دا قیمه‌تی كرێی وانێت بار بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری ٣٠ له‌سه‌د، گازی مایه‌ع ٤٠ له‌سه‌د، میوه و ته‌ڕه‌بار ٣٠ تا ٥٠ له‌سه‌د، برنجی هاورده ٢٥ له‌سه‌د، هێلكه ٢٠ له‌سه‌د، ته‌ماته ٧٠٠ له‌سه‌د و ئاردیش كیلۆی ١٣٠٠ تمه‌ن گرانتر بووه و ده‌رمانیش به سه‌ختی ده‌ست ده‌كه‌وێ”. هه‌روه‌ها هۆشداریشی داوه كه “به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی گازۆئیل فاتیحای ئه‌م وڵاته ده‌خوێندرێ!”
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین و ڕاگه‌یاندنی دوو نرخ بۆ بێنزین واته ١٥٠٠ تمه‌ن بۆ بێنزینی سه‌همیه و ٣٠٠٠ تمه‌ن بۆ بێنزینی بازاری ئازاد، خۆی ڕێگا بۆ دزی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و بانده ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی خۆشده‌كات تا گیرفانیان له پووڵی خه‌ڵك زیاتر پڕ بكه‌ن. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه له سیستمی سه‌رمایه‌داری نێئۆلیبڕاڵدا دیاری كردنی قیمه‌تی كاڵاكان له ده‌ست بازاڕی ئازاد دایه و به‌تایبه‌ت له ئێران كه ئابوورییه‌كی تاكه به‌رهه‌می هه‌یه و به نه‌وته‌وه گرێ دراوه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی سووته‌مه‌نی له‌وانه نه‌وت یان بێنزین، به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی زۆرێك له كاڵا و خزمه‌تگوزاریه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. له باروودۆخی ئێستادا كه قه‌یرانێكی قووڵ، ئابووری ڕژیمی داڕماندووه، گه‌لێك فاكتی دیكه هه‌ن كه له‌سه‌ر به‌رز و نزمی قیمه‌تی سووته‌مه‌نی كاریگه‌ری داده‌نێن.
ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه خامنه‌یی و ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانه‌وه ئیدعایان ده‌كرد كه به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین، باقی كاڵاكان گرانتر نابن و بازار كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و پێش له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی كاڵاكانی دیكه ده‌گرن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر وه‌ك بینیمان قیمه‌تی زۆرێك له كاڵاكان ده‌ستبه‌جێ به‌رز بوونه‌وه و ڕژیم له كونتڕۆڵ كردنی قیمه‌ته‌كاندا شكستی خوارد. درۆكه‌ی دیكه‌ی ڕژیم له دووهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه دژه ده‌وڵه‌تیه‌كه‌دا ئه‌وه بوو كه حاسڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی بێنزین ده‌خاته‌وه ناو حیسابی ٦٠ ملیۆن كه‌س له ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ش زۆر زوو ده‌ركه‌وت كه ته‌نیا فریوێكه و هه‌تا ئێستا پووڵێك نه‌خراوه‌ته حیسابی كه‌سه‌وه. به‌م حاڵه‌شه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م یارمه‌تیه بێ ئه‌رزشه ٤٥ هه‌زار تمه‌نیه‌ش بدرێته خه‌ڵك، واته یارمه‌تیه‌ك كه ڕژیم فێڵبازانه به‌نیازه له گیرفانێكی خه‌ڵكه‌وه ده‌رێ بێنێ و بیخاته‌وه گیرفانه‌كه‌ی دیكه‌یانه‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی بارێك له سه‌ر شانی خه‌ڵك سووك ناكات و ناتوانێ قه‌ره‌بووی یه‌ك ده‌هۆمی گرانتر بوونی كاڵاكان بكاته‌وه.
سه‌رانی ڕژیم به‌وپه‌ڕی ڕیاكاریه‌وه سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی كاڵاكان خۆیان له نه‌زانی داوه. ئه‌وان باش ده‌زانن كه له سیستمی ئابووری سه‌رمایه‌داری دا، قیمه‌تی كاڵاكان له‌ژێر كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی مێكانیزمی بازاری ئازاد دایه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی كاڵایه‌كی سه‌ره‌كی، به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی باقی كاڵاكانی دیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. كه‌وابوو ڕژیم ناتوانێ به “ئه‌مر و نه‌هی” و فه‌رمان و زیندان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌سیج و پاسدار و هێزی سه‌ركوتگه‌ر، قیمه‌تی بازاڕ كۆنتڕۆڵ بكات. ڕژیم له حاڵێكدا ده‌ستی داوه‌ته بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی سێ به‌رابه‌ری قیمه‌تی بێنزین كه به پێی په‌سه‌ند كراوه‌كه‌ی خۆی له “كارگرووپی ته‌نزیمی بازاڕ”دا، بڕیار بووه كه هیچكام له ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان پێنه‌درێ قیمه‌تی هیچكام له كاڵاكان به‌رز بكه‌نه‌وه، به‌ڵام وادیاره باروودۆخی ئابووری كۆماری ئیسلامی و كه‌سری دوو له‌سه‌ر سێی بوودجه‌كه‌ی، زۆر له‌وه وێرانتره كه بتوانێ تا كۆتایی ساڵ ڕاوه‌ستێ و قیمه‌تی بێنزین نه‌باته سه‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، خامنه‌یی و به‌ناو “شۆڕای باڵای هاوئاهه‌نگی ئابووری سه‌رانی قوا”، پێشتر ده‌یانزانی كه باروودۆخی خه‌ڵك ناله‌بارتر له‌وه‌یه كه بتوانن به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بێنزین هێرش به‌رنه سه‌ر بژێویان، به‌ڵام وه‌ك بینیمان ده‌ستیان دایه ئه‌م ڕیسكه و له‌گه‌ڵ كاردانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ و توندی خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌مێكراو به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
كۆماری ئیسلامی ناتوانێ وڵامی ٢٠ ملیۆن سته‌مێكراو و برسیی په‌ڕاوێزی شاره‌كان و ٦٠ ملیۆن ئینسانی هه‌ژار به هێرشی شه‌ڕلاتانی پاسدار و به‌سیج و كوشتار و ده‌ست و پێ شكاندنی لاوان له زیندان بداته‌وه. سێناریۆكانی ئه‌م ڕژیمه په‌ست و گه‌نده‌ڵه سه‌باره‌ت به ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی دیكه و سێناریۆی ڕووخاندن و ئاگرتێبه‌ردانی دووكانه‌كانی خه‌ڵك و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له خه‌ڵك له لایه‌ن “شه‌عبان بی مۆخ”ه‌كانیه‌وه، ده‌مێكه بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وتووه و ڕسوا بووه. ڕژیم و له سه‌رووی هه‌موویان خامنه‌یی و سپای پاسداران به‌رپرسیاری ڕاسته‌وخۆی هه‌ژاری و برسێتی، دزی و گه‌نده‌ڵی و كوشتار و خوێنڕشتنی خه‌ڵكی ئێرانن. كۆماری ئیسلامی ناتوانێ كه‌سری بوودجه‌ی ٣٠٠ هه‌زار ملیاڕد تمه‌نی خۆی كه حاسڵی سیاسه‌تی زێده‌خوازی و په‌ره‌پێدانی هێزی سه‌ركوت و كه‌ره‌سته‌ی نیزامیه، به ده‌ستدرێژی كردن بۆسه‌ر بژێوی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و ئابووری داڕماوی خۆی پێ ده‌رباز كات. بێ گومان له داهاتوویه‌كی نزیكدا، شه‌پۆلی خرۆشانی ڕق و نه‌فره‌ت و بێزاری ده‌یان ملیۆن خه‌ڵكی هه‌ژار و سته‌مێلكراوی ئێران ده‌كه‌وێته ڕێ و به‌هێزتر و ڕێكخراوتر له جاران له‌گه‌ڵ تاكتیكه‌كانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه. ئه‌وكات وڵامی وه‌حشیگه‌ری و به‌ربه‌ریه‌تی ڕژیمی ئیسلامی سه‌رمایه ده‌داته‌وه و ئه‌م ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره دژه ئینسانه بۆ هه‌میشه ده‌خاته ناو زبڵدانی مێژووه‌وه.