له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌شێكی زۆر له ماسییه‌كانی به‌ندئاوی كازمی بۆكان به‌هۆی كه‌می ئۆكسیژن و پیسبوونی ئاو له‌ناو چووه.
به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه‌یی بۆكان، كه‌مكردنی ئاوی ڕووباره‌كان، مانه‌وه‌ی ئاو له مه‌خزه‌نی به‌ندئاوی كازمی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ڕێژه‌ی ئۆكسیژنی ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه‌ی دابه‌زاندووه و به‌و بۆنه‌وه، به‌شێكی زۆر له ماسییه‌كان له‌ناو چوون. هه‌روه‌ها تێكه‌ڵبوونی ئاوه‌ڕۆی گونده‌كان له‌گه‌ڵ ئاوی به‌ندئاوی كازمی ڕێژه‌ی پیسبوونی ئاوه‌كه‌ی بردووه‌ته سه‌ره‌وه و گیانی دانیشتووانی شارستانی بۆكانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.