له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكانی ژینگه‌یی كوردستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ویدیۆیه‌ك سه‌باره‌ت به ڕوودانی كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی پاش ئاوگیری به‌ندئاوی ژاوه له كوردستان هۆشداریان داوه.
له‌و ویدیۆیه‌دا چالاكانی ژینگه‌یی ده‌ڵێن: ڕژیم هێشتا ئاوی ڕووباره‌كانی له ئاوه‌ڕۆی گونده‌كان پاك نه‌كردووه‌ته‌وه و بڕیای ئاوگیری به‌ندئاوی ژاوه‌یان ده‌ركردووه له حاڵێكدا، ئاوی ئه‌و به‌ندئاوه نه به كه‌ڵك خواردن دێت و نه به كه‌ڵك كه‌شاوه‌رزی. ژینگه‌دۆستان هۆشداریان داوه كه ئه‌گه‌ر ڕێگه له ئاوگیری ئه‌و به‌نداوه نه‌گیریێت، كاره‌ساتی لێ ئه‌بێته‌وه.