به وته‌ی چالاكانی ژینگه‌یی كوردستان، زێڕابی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی ئازاد كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتووانی شاری سنه‌یه، به ئاسایی تێكه‌ڵ به ئاوی خواردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌بێت و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كاره‌ساتێ ژینگه‌یی و مرۆیی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئاوه‌ڕۆ و زێڕابی ٥٧ گوندی شارستانی مه‌ریوان ده‌ڕژێته نێو به‌ندئاوای ئازاد و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شارستانی سنه‌ی پیس كردووه. چالاكانی ژینگه‌یی هۆشداریان داوه كه ئه‌گه‌ر پاڵاوگه بۆ زێڕابی گونده‌كان درووست نه‌كرێت، سه‌رچاوه‌ی ئاوی ژێرزه‌ویش پیس ده‌بێت. پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه ده‌یان نه‌خۆشی له نێو خه‌ڵك دا بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌ندرووستی دانیشتووانی شارستانی سنه داده‌نێت.