هه‌واڵنێرییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه ئه‌ندامی كابینه‌ی ڕووحانی ڕۆژی شه‌ممه ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، دوایین دانیشتنی خۆیان به‌ڕێوه‌بردووه و ڕۆژی شه‌ممه ڕه‌ئیسی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی مه‌رگ، سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ده‌سته‌وه گرت.
حه‌سه‌ن ڕووحانی له ڕۆژی ٢٢ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٩٢، بوو به سه‌رۆك كۆماری ئێران. ناوبراو به‌ر له به‌ده‌سته‌وه گرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری، كلیل به‌ده‌ست له به‌رامبه‌ر دووربینه‌كاندا ده‌ركه‌وت و به‌ڵێنی دا كه:
“دابه‌ش كردنی سه‌وه‌رت عادڵانه بكات“، خێرایی ڕێژه‌ی ته‌وه‌رۆم بێنێته خوارێ و ڕه‌وتی ڕوو له زیادبوونی بێكاری ڕابگرێ و كارێك بكا كه: “خه‌ڵك پێویستیان به یارانه‌ی ٤٥ هه‌زار تمه‌ن له مانگدا نه‌بێت، به‌ڵكوو ده‌ستی ده‌وڵه‌ت موحتاجی خه‌ڵك بێ“.
ڕووحانی له حاڵێكدا ده‌ڕوات كه ئابووریی ئێران داڕماوه. یارانه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ له‌ده‌ست چوونی ئه‌رزشی ریال، توانای كڕینێكی وای نییه و ده‌وڵه‌تیش كه هومێده‌وار بوو بتوانێ له كرێكارانی سه‌ر كار ماڵیاتی به‌رین وه‌ربگرێ، له‌گه‌ڵ ٨ ملیۆن بێكار به‌ره‌وڕوویه. له ئاكامی ئه‌و باروودۆخه‌دا كابینه ناچار بوو له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی وام و چاپی پووڵی بێ پشیتیوانه له ئاستێكی یه‌كجار به‌رین , دیاری كردنی حه‌قده‌ستی چه‌ند به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاری و تهوهرۆمی ههوسارپساو، زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش به هه‌ژاریی بێ‌سنوور گرفتار كات. ڕووحانی له حاڵێكدا ده‌ڕوات كه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ته‌واوه‌تی ڕژیم بێگانه‌ن و كۆماری ئیسلامی له ئاستی جیهانیدا له هه‌موو كاتێك زیاتر كه‌وتووه‌ته په‌راوێزه‌وه.
ئه‌م كابینه قه‌رزدار و شكست خواردوویه، سه‌ره‌ڕای دانی واده‌ی سه‌ر خرمانی فراوان به سه‌رشۆڕییه‌وه له حاڵێكدا ده‌ڕوات كه نه ته‌نیا له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بێزراوه‌یه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت خاوه‌نانی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵات هه‌روه‌ك قۆچی قوربانی له‌گه‌ڵی هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و كاسه و كوزهی لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ری دا ده‌شكێنن و به سووكایه‌تییه‌وه وه‌ده‌ری ده‌نێن.
به‌ڵام ڕه‌ئیسی، ئه‌م ئایه‌توڵڵا قاتڵه، ڕێك له ساڵڕۆژی كوشتاری هه‌زاران به‌ندكراوی سیاسی له حاڵێكدا دێته سه‌ر كار كه ئیتر ڕژیم نه ته‌نیا توانای ئێعدامی هه‌زاران كه‌سیی نییه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت نه‌یوێرا قاره‌مانێكی كوشتیی وه‌ك نه‌وید ئه‌فكاری به ئاشكرا ئێعدام بكات.
لیستی ئه‌و به‌ڵێنییه بێ بنه‌مایانه‌ی كه ڕه‌ئیسی به خه‌ڵكی داوه ته‌نانه‌ت دوورودرێژتر له واده و به‌ڵێنه پووچ و ئه‌نجام نه‌دراوه‌كانی ڕووحانییه. به‌ڵێن دان و جێبه‌جێ نه‌كردن شێوازی كاری هه‌موو سه‌رۆك كۆماره‌كانی هه‌تا ئێستای ئێران بووه و هه‌ربۆیه خه‌ڵك عاده‌تیان گرتووه كه به جیدی وه‌رینه‌گرن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌ئیسییان هێناوه و له‌وانه‌یه بۆخۆشی بزانێ، كه ناوبراو بۆ چاكسازی نه‌هاتووه‌ته سه‌ر كار. خاوه‌نانی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، ڕه‌ئیسییان بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی كامڵی فه‌رمانه‌كانی سپای پاسداران و وه‌لی فه‌قیه له گشت بواره‌كانی وه‌ك سه‌ركوت، به‌له‌به‌رچاوگرتنی شاره‌زاییه‌ك كه له ئه‌ندامییه‌تی هه‌یئه‌تی مه‌رگدا به‌ده‌ستی هێنانه‌وه، ئه‌م پۆسته‌یان پێداوه.
ڕووحانی و ئه‌ندامی كابینه‌كه‌ی وه‌ك به‌شێك له حكوومه‌تی گه‌نده‌ڵ و داماوی كۆماری ئیسلامی، شكست خواردوو و بێ ئابڕوو بوون. ئه‌گه‌رچی قه‌یرانی سیستمی سه‌رمایه‌داری و دوژمنایه‌تیی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستییه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا له ناكام مانه‌وه‌ی كابینه‌ی ڕووحانی و شكستی ئابووریی ڕژیمدا كاریگه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌یكه ئه‌م حكوومه‌ته و كابینه‌كانی به‌ر له هه‌موو شتێك به ئیفلاس كێشا، ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك له نیزامی كۆماری ئیسلامی و خه‌باتێكی دوورودێژ و پڕ هه‌وراز و نشێو دژبه‌وان بووه.
كۆماری ئیسلامی پاش ڕووخانی حكوومه‌تی په‌هله‌وی له لایه‌ن كرێكاران و جه‌ماوه‌ری دژه دیكتاتۆر، له‌گه‌ڵ داخوازیی به‌رین و واقعیی ڕووبه‌ڕوو بۆوه كه ده‌كرێ له ئازادی و ڕێفاهدا خولاسه بكرێته‌وه. كرێكاران و جه‌ماوه‌ری شۆڕش كردوو هه‌وڵیان دا له‌سه‌ر به‌ستێنی دیمۆكراسیی جه‌ماوه‌ریی خۆیان، چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئه‌وان له‌پێناو وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان لێره و له‌وێ هێرشیان كرده سه‌ر خاوه‌نانی سه‌رمایه‌داری كارخانه و زه‌وییه به‌رینه كه‌شاوه‌رزییه‌كان و هه‌وڵیان دا به دامه‌زراندنی شۆرای جه‌ماوه‌ری و كرێكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵ به‌ده‌سته‌وه بگرن. به‌ڵام ڕه‌وتی ئیسلامی به ڕێبه‌ریی خومه‌ینی، كه به‌رله به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی به یارمه‌تیی ئه‌مریكا، سه‌رمایه‌دارانی سوننه‌تی و مۆدێرن و خه‌ڵكی خۆشباوه‌ڕ به مه‌زهه‌ب، ئامانجه‌كانیان شاردبۆوه، دژبه جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و شۆرا كرێكاری و جه‌ماوه‌رییه‌كان، شمیشیریان له ڕووه‌وه به‌ست. ئه‌وان به وه‌ڕێخستنی ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌ی به‌رین و كوشتاری هه‌زاران كه‌سی، كرێكارانیان ملكه‌چ و خه‌ڵكیان دیلی دیكتاتۆری كرد، به‌ڵام خۆیانیش بوون به حكوومه‌تی سه‌ركوت و هیچكات نه‌بوون به ڕژیمی به‌رهه‌مهێنه‌ر. ئه‌وان له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ری ناڕازی و ڕه‌زمه‌نده، كرێكارانی مافخواز و ژنانی خه‌باتكار، هه‌روا ئه‌نگوست له‌سه‌ر ماشه مانه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنان و مرۆڤه سێكۆلار و ناڕازییه‌كان، كۆماری ئیسلامیی سه‌رمایه‌یان خسته ژێر گوشاره‌وه. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كرێكاران، ژنان و لاوانه‌وه هه‌یه، ئه‌وان به‌زه‌بری خه‌باتیان له‌وانه ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦، خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، خه‌باتی جه‌ماوه‌ریی مانگی پووشپه‌ڕ له په‌نا خه‌باتی كرێكاریی به‌رینی وه‌ك هه‌فت ته‌په، فوولادی ئه‌هواز و له‌م دوایانه‌شدا مانگرتنی ١٠٠ هه‌زار كرێكاری په‌یمانیی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی، ڕژیمیان ئاچمه‌ز كردووه. ئه‌وه‌یه سهرهكیتری هۆكاری شكستی كابینه و به‌ڵێنییه سه‌ر خرمانهكانیان.
گومان له‌وه‌دا نییه كه خه‌باتی ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌ر خواستێكی دیاریكراو كه هه‌یبێت له ماهییه‌تی خۆیدا دژبه گشت نیزامی كۆماری ئیسلامییه. درووشمه‌كانی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر، مه‌رگ بۆ خامنه‌یی، مه‌رگ بۆ ئه‌سڵی وه‌لایه‌تی فه‌قیه و مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه. به‌ڵام ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی له پڕۆسه‌ی ڕوو له گه‌شه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارانه و دیكتاتۆرانه‌ی ڕژیم ته‌واو نییه. ئه‌ركی كۆمۆنیسته‌كان و پێشڕه‌وانی وشیاری بزووتنه‌وه‌ی كرێكارییه تا به پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای شۆڕشگێڕانه و له‌پێناو په‌روه‌رده كردنی به‌دیلێكی شۆرایی و جه‌ماوه‌ری و ڕێكخستنی خه‌باتی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری به‌جۆرێك یارمه‌تیده‌ر بن كه كۆنه‌په‌رستانی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیستی نه‌توانن سه‌مه‌ری شۆڕشی داهاتوو زه‌وت بكه‌ن و سیستمێكی سه‌رمایه‌دارانه و دیكتاتۆر له جلی لیبرالیدا به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران داسه‌پێنن.