له حاڵێكدا كه خۆپیشاندانه‌كان سه‌ره‌ڕای فه‌زای ئه‌منییه‌تی و سه‌ركوتی ناڕازییان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه، “خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕووحانی” له دوو لێدوانی جیاجیا خۆپیشانده‌رانیان به “تێكده‌ر” ناوبردووه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، خامنه‌یی له دووهه‌مین كاردانه‌وه‌ی له‌ئاست خۆپیشاندانه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی، وێڕای به‌كارهێنانی وشه‌ی “تێكده‌ر” بۆ خۆپیشانده‌ران ڕایگه‌یاند، “ئێمه له بواری شه‌ڕی نیزامی، سیاسی و ئه‌منییه‌تی پاشه‌كشه‌مان به دوژمن كرد، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه كاری ئه‌منییه‌تی بوو كاری خه‌ڵك نه‌بووه”. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه خامنه‌یی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشانده‌رانی به “شه‌رور” ناوبردبوو. هاوكات حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆك كۆماری ڕژیم، خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئێران به “كۆنه‌په‌ره‌ستی ناوچه‌كه، سه‌هیۆنیسته‌كان و ئه‌مریكاییه‌كان” گرێ داوه. له‌حاڵێكدا كه په‌سه‌ند كردنی گه‌ڵاڵه‌ی بردنه‌سه‌رێ قیمه‌تی بێنزین له دانیشتنی سه‌رانی هه‌ر سێ قووه ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی به‌دواوه بوو، ناوبراو جه‌ختی كردووه‌وه كه له داهاتوودا گه‌ڵاڵه‌ی له‌م چه‌شنه په‌سه‌ند ده‌كرێت.