ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه حکومەتی عێراق رایگەیاندووه حکومەتی توركییه بە بەرپرسیاری هەر زیانێکی ماددی و گیانی لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر خاکی ئهم وڵاته دەزانن و ڕاشیگهیاندووه: پێویستە توركییه دەستبەجێ هێرشەکانی بووەستێنێت.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە هۆکاری هەر زیانێکی ماددی و گیانی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی توركییه و مستەفا کازمیش، سەرۆک وەزیرانی عێراق سهرهڕای ئهوهیكه داوای كردووه كه توركییه دەستبەجێ هێرشەکانی بووەستێنێت راشیگەیاندووە، کە ئەو رەفتارانەی ئهڕتهشی توركییه دژی سەروەری خاکی وڵاتەکەیەتی و دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندی نێوان هەردوو حکومەت و میللەتی عێراق و توركییه. لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، کە باڵوێزی توركییه بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە و بە توندی پەیامی ناڕازیبوونی پێدراوە و پێشی وتراوە کە ئەگەر توركییه هێرشەکانی نەوەستێنێت، ئەوا رێگای نێودەوڵەتی دەگیرێتەبەر. جێگهی ئاماژهیه، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئهڕتهشی توركییه بۆمبارانی ناوچەی کونەماسی کە تەنیا ٣٥ کیلومیتر لە ناوەندی شاری سلێمانییەوە دوورە کردووه و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لهدهستداوه و شەشی دیکەش برینداربوون.