دوابەدوای وتەکانی ئۆستانداری شاری سنه کە ڕایگەیاندبوو هیچ پڕۆژەیەکی خانووبەرە لە “کووچکەڕەش” بهڕێوهناچێ و تەنیا بە هاوکاری زانكۆی کوردستان خەریکی هێندێک کاری لێکۆڵینەوە لە سەر گوڵ و گیا لەو ناوچەیەین، ئەنجومەنی “شنەی نەوژین”، لە کاردانەوە بە وتەکانی ناوبراو ڕایگهیاندووه كه زیاتر لە هەشت مانگ دوای بەڵێنەکانی کاربەدەستان ئەم پڕۆژەیە ههروا لە جێگەی خۆی ماوەتەوە.
ئهنجومهنی “شنەی نەوژین” باسیان لەوە کردووە کە سەرەتا بڕیاری لابردن و گواستنەوەی دیوارەکان و چاک کردنەوەی ئەو کاولکاریانەی لەم شوێنەدا کراوە دەر بکەن و ڕووخسارێکی جوان بۆ کووچکەڕەش بگەڕێننەوە با خەڵک بە لابردنی دیوارەکە گەشبین بن. هەروەها باسیان لەوە کرد کە ئاشکرایە تا ئەو کاتەی ئەم دیوارانە لانەبرێن، هیچ دڵنیاییەک لە لای خەڵک بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە دروست نابێ. جێگهی ئاماژەیە، ماوەی چەند مانگێکە دیوارێک لە “کووچکەڕەش”ی سنە دروست کراوە و خەڵکی ئەم ناوچەیە ترسی ئەوەیان هەیە لەم ناوچەیە پڕۆژەی خانووبەرە بهڕێوهبچێ و سیمای کووچکەڕەش تێک بدرێ، بۆیە لەم پێوەندییەدا چەند جارێک ناڕەزاییەتیان دەربڕیوە و تا ئێستا هەوڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.