له‌كاردانه‌وه به بڕیاری كۆماری ئیسلامیی سه‌باره‌ت به بردنه‌سه‌رێی ئاستی پیتاندنی ئۆران‌یۆم، كاربه‌ده‌ستان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ئاست ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌یان نیشان دا.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی هه‌سته‌یی له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه له بڕیاری كۆماری ئیسلامیی سه‌باره‌ت به پێشێل كردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌سته‌یی ئاگاداره. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه، بازڕه‌سانی ئه‌م ئاژانسه له ئێران درێژه‌ی به چاودێری كردنی چالاكییه هه‌ستییه‌كانی ئێران ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه پشتڕاست كه‌نه‌وه، ڕاپۆرتی ئه‌م ته‌وه‌ره ڕاده‌ستی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی ده‌كه‌ن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه له‌نده‌ن پێبه‌نده به ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی له پێناو پێشێل كردنی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ڕابگرێت. هاوكات “ئێمانۆئێل مه‌كرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه بڕیاری ئێران بۆ پێشێل كردنی به‌رجام و بردنه‌سه‌رێ ئاستی پیتاندنی ئۆران‌یۆم مه‌حكووم ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه “بێنیامین نێتانیاهوو” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له كاردانه‌وه به‌م هه‌وڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی، داوای له وڵاتانی ئۆرووپایی كردووه كه بۆ جارێكی دیكه گوشار بخه‌نه سه‌ر ئێران و ته‌حریمی كه‌ن. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆماری ئیسلامیی ڕایگه‌یاند كه به پێبه‌ندنه‌بوون به به‌ڵێنه‌كانی له به‌رجام، له‌مه‌به‌دواه ئاستی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ده‌باته سه‌رێ. پێویسته ئاماژه بكرێت كه “به‌رجام” ڕێككه‌وتنێكی هه‌سته‌ییه له نێوان كۆماری ئیسلامیی و وڵاتانی ئه‌مریكا، بریتانیا، فه‌ڕانسه، ئاڵمان، چین و ڕووسییه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ساڵی ڕابردوو به شێوه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نه له‌م ڕێككه‌وتنه هاته ده‌ره‌وه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا واشینگتۆن گه‌مارۆی بێ وێنه‌ی له‌دژی ئێران سه‌پاندووه.