ئامینه كاكه‌باوه، نوێنه‌ری پێشووی پاڕله‌مانی سوید و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له دوو په‌یامی جیاجیادا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی بوون.
ئامینه كاكه‌باوه به ئاماژه‌دان به كار و چالاكییه‌كانی وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی له بواری مافی مرۆڤ دا، داوای له هه‌موو چالاكانی ڕێگای ئازادی كرد ده‌نگی ئه‌و دوو به‌ندكراوه بن و ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی حوكمه‌كه‌یان بگرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاند: په‌خشان عه‌زیزی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه، له نه‌ته‌وه‌ی سیتهملێكراوی كورد له ئێرانه كه له دادگایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌دا به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بێ تاوانه و له باكووری سووریه یارمه‌تی ژنان و منداڵانی ئاواره‌ی داوه، كۆماری ئیسلامی ئه‌بێ به زووترین كات سزای سێداره‌ی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ڕێگه بدات له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌رگری له خۆی بكات