ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،به توندی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناڕازیانی له لایه‌ن ده‌واڵه‌تی توركیاوه شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی به‌ندكراوان بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانیڕابردوودا خه‌ڵكی توركیا به هۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلو” شاره‌داری بژارده‌ی خه‌ڵك له ئیستانبول، به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ردوغان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ده‌وڵه‌تی توركیا له دوایین هه‌وڵه‌كانی بۆ بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بێده‌نگ كردنی ناڕازیان، هێرشی كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شاره‌داری بژارده‌ی خه‌ڵكی له ئیستانبه‌ل به توندی شه‌رمه‌زار كرد و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ناڕازیانی مافخواز بوون.