ڕۆژی پنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پاش له‌سێداره‌دانی “موحسین شكاری” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌و حوكمه كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران و ده‌بیركولی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراویان به توندی مه‌حكووم كرد، هه‌روه‌ها ناوی “موحسین شكاری” له چه‌ند كاتژمێردا بوو به ترندی یه‌كه‌می تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جیهان و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئا‌مریكا، فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، لوكزامبوورگ، هوله‌ند، ئیتالیا، فه‌نلاند، سوید و چه‌ند وڵاتی دیكه له‌سێداره‌دانی “موحسین”یان مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: محاكمه‌ی به‌ندكراوان نادادپه‌روه‌رانه، هه‌ڕه‌مه‌كێ و به‌بێ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر ئه‌نجام دراوه و داوای ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “سامان یاسین”، عه‌لی موعه‌زه‌می” و “حه‌مید قه‌ره‌حه‌سه‌نلوو”یان كرد.