کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ڕفاندنی ئاهوو ده‌ریایی له‌ زانكۆی ئازادی تاران

كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ڕفاندنی ئاهوو ده‌ریایی له‌ زانكۆی

هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئازادی تاران و هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ كاتی ڕفاندنی ئاهوو ده‌ریایی و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی، شه‌پۆلێك له‌ كاردانه‌وه‌ی توندی له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆی دا هێنا و ڕاپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، مای ساتۆ خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوو.

به‌دوای ڕفاندنی ئاهوو ده‌ریایی، گه‌وهه‌ر عشقی داكی نه‌مر، سه‌تار به‌هه‌شتی، كه‌تایۆن ڕیاحی ئه‌كته‌ری سینه‌ما، مێهدی یه‌راحی گۆرانیبێژ، ده‌یان پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆی دادگوسته‌ری، نوێنه‌رانی پاڕله‌مان له‌ ئاڵمان و فه‌ڕانسه، دكتۆر حه‌سه‌ن باقری نیا مامۆستاری له‌سه‌ركار ده‌ركراوی زانكۆی مه‌شهه‌د و نه‌رگس محه‌ممه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل له‌ چه‌ند په‌یامی جیاجیا دا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی ئاهوو و كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی ژنان له‌ ئێران بوون.