ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی جیهان هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیان به تووندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كۆتایی هێنان به گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی، په‌دافه‌نده‌كانی سپا و ئه‌رته‌ش توانیویانه زۆربه‌ی ئامانجه‌كان بپێكن و وێڕای كوژرانی دوو ئه‌فسه‌ری ئه‌رته‌ش له ماهشه‌هر، هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل شكستی هێناوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیل ڕایگه‌یاندووه كه زیانی گه‌وره‌یان له سیسته‌مه‌كانی به‌رگری، مووشه‌كی و په‌هبادی كۆماری ئیسلامی داوه. پاش هێرشه‌كان، ده‌وڵه‌ته‌كانی عێراق، ئیمارات، عه‌ره‌بستان، كۆوه‌یت، به‌حره‌ین، عه‌مان، توركیا و قه‌ته‌ر هێرشه‌كانی ئیسڕائیلیان به تووندی شه‌رمه‌زار كرد و وڵاتانی به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمان، فه‌ڕانسه و ئه‌مریكاش سه‌ره‌ڕای پێدانی مافی به‌رگری به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی دا بۆ ئه‌وی چی تر هێرش نه‌كاته سه‌ر ئیسڕائیل و كۆتایی به ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی له ناوچه‌كه بێنێت.