کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه‌ له‌ تاران

كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه‌ له‌ تاران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی كه‌رانه‌ی باخته‌ری، ئۆرشه‌لیمی شه‌رقی و غه‌زه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه‌ له‌ شاری تاران، مانیان گرت و دووكانه‌كانیان نه‌كرده‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دانیشتووانی كه‌رانه‌ی باخته‌ری دووكان و بازاڕیان داخستووه‌ و خه‌ڵكی غه‌زه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕزایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خامنه‌یی و یه‌ك به‌ یه‌كی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و نیزامی كۆماری ئیسلامی باس له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌خت ده‌كه‌ن و نوێنه‌رانی چین و ڕووسیه‌ و چه‌ند وڵاتی دیكه‌، تیرۆری سه‌رۆكی ده‌فته‌ری سیاسی حه‌ماسیان له‌ تاران مه‌حكووم كردووه‌. له‌ نێو وڵاتانی ئورووپایی دا ته‌نیا ئاڵمان داوای له‌ ئیسڕائیل و ئێران كردووه‌ ڕێگه‌ له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان بگرن تاكوو ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ نه‌چێت.