کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی

كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ئێعدامی ڕه‌زا ڕه‌سایی 3

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ، جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی ڕه‌زا ڕه‌سایی له‌ كرماشان شه‌پۆلێك كاردانه‌وه‌ی له‌ نێوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆیدا هێنا.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی ڕه‌به‌ت و سه‌رده‌شت دیواری شاره‌كانیان به‌ دروشمی دژه‌ حكوومه‌ت نه‌خشاندووه‌. له‌ شاری تاران و به‌كاتی شه‌و خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌ هاتوو له‌ زۆڵم و زۆری كۆماری ئیسلامی، دروشمی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش كه‌فیلی سیاسی ڕه‌زا ڕه‌سایی و كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رپرسانی سیاسی هه‌ندێك له‌ وڵاتانی جیهان سه‌ركۆنه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان كرد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییش له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كردووه‌.