ئه‌مڕۆ ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه‌یه، رۆژی رێزگرتن له ٤٥ ساڵ خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی ئاشكرا و نه‌هێنی كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه. رۆژی رێزگرتن له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و پێشكه‌ش كردنی ده‌سته گوڵی خۆشه‌ویستی و ستایش به‌و ئازیزانه‌یه. هه‌زاران سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی ئه‌و رۆڵه نه‌مرانه‌ی كه له پێناو به‌ره‌وپێش بردن و پێ گه‌یاندنی ئه‌و رێبازه‌دا سڵیان له مردن نه‌كرد و بوون به هه‌وێنی موقاومه‌تێكی جه‌ماوه‌ری له كوردستان.
كۆمه‌ڵه تێكۆشه‌رێكی خه‌بات بۆ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له كۆمه‌ڵگای كوردستانه. گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی، واته ژیانی به‌دوور له چه‌وسانه‌وه، ژیانی به‌دوور له هه‌ڵاواردن و سته‌م، ژیانی لێوانلێوی ئازادیی، ژیانی پڕ له ئیمكاناتی ریفاهی و خۆگوزه‌رانی به یه‌كسان بۆ هه‌مووان. كۆمه‌ڵه رۆژی رێزگرتن له‌و ئامانجه‌یه كه كۆمه‌ڵه به شوێن ده‌سته‌به‌ر بوون و به‌دیهێنانیه‌تی، رۆژی كۆمه‌ڵه، رۆژی ده‌ربڕینی ئیراده بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی پته‌و به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌یه.
ستافی ماڵپه‌ڕی په‌یام پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌تان لێده‌كات و ده‌ستی ماندووی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه به گه‌رمی ده‌گوشێ كه له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و یاده تێكۆشاون