قه‌یرانی سه‌نعه‌تی و تیجاریی سه‌رمایه‌داری ئێران ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی دان به‌وه داده‌نێن كه له دوای به‌رجامه‌وه هه‌تا ئێستا، هه‌زاران كارخانه و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان داخراون و زیاتر له ٥٠ له‌سه‌دی دامه‌زراوه سه‌نعه‌تییه‌كان كه‌متر له زه‌رفییه‌ت و تواناییان به‌رهه‌م دێنن. قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سه‌نعه‌تی و تیجارییه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئیفلاس هێنانی بونگاكان و ناوه‌نده ماڵییه‌كان. په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م قه‌یرانه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر له جاران كاریگه‌ری له‌سه‌ر كار و ژیانی كرێكاران و توێژی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا داده‌نێت. به داخرانی هه‌ر كارخانه‌یه‌ك، ده‌یان و یان سه‌دان كرێكار به خێڵی ملیۆنی بێكاران په‌یوه‌ست ده‌بن و به‌مجۆره هه‌موو ڕۆژێك ژماره‌یه‌كی زیاتر له بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی بژیوی ژیان و گوزه‌رانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. سه‌رمایه‌داران كه حه‌ز و ئیشتیای خۆیان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له بواری به‌رهه‌مهێنان له ده‌ست ده‌ده‌ن، پاشه‌كه‌وته نهختییهكانیان زیاتر ده‌بێت. له ئاكامی ئه‌م ڕه‌وته و به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێستا له ئێران زیاتر له ١٥٠٠ هه‌زار میلیاڕد تمه‌ن نه‌ختینه له بازاڕه‌كان و په‌سێوی ماڵه‌كان یان له چوارچێوه‌ی سیستمی بانكی دا هه‌یه. به دابه‌زینی به‌های ڕیاڵ، ئه‌م به‌شه له سه‌رمایه‌داران بۆ ئه‌وه‌یكه سه‌رمایه‌كانیان به با نه‌چێت، ڕوو ده‌كه‌نه كڕینی ئه‌رزه به‌نرخه بیانییه‌كان و زێر كه قیمهتهكانیان له بازاڕه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌متر تووشی هه‌ژین ده‌بێت. ڕوو كردنی ئه‌م سه‌رمایه‌دارانه بۆ كڕینی زێر و ئه‌رزی بیانی، قه‌یرانی بازاڕی ئه‌رز و زێری قووڵتر كردووه‌ته‌وه. به جۆرێك كه گه‌شه‌ی كه‌سابه‌تی بازاڕییانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بازاڕییان كه‌سابه‌تیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌واتای ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه هه‌ر كرێكاران و توێژی بێبه‌شی كۆمه‌ڵگان كه توانای كڕینییان له به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی ڕوو له زیادبوونی قیمه‌تی كاڵاكانی پێویستیان، داده‌به‌زێت و دابین كردنی هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌ن و گوزه‌رانیان دژوارتر ده‌بێت. له‌م بارودۆخه شڵه‌ژاوه‌ی ئابووریی، مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌هۆی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌رجام، دۆخه‌كه‌ی قه‌یراناوی تر كردووه.
سه‌رانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی كه ده‌یانه‌وێت گوشاره‌كان و به ڕواڵه‌ت پیلانی دوژمنانی ده‌ره‌كی به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بارودۆخه شڵه‌ژاوه و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژار و فهلاكهتی ئابووریی پێناسه كه‌ن، هه‌وڵه‌كانیان بۆ مودیرییه‌تی ئه‌م قه‌یرانه چڕتر كردووه‌ته‌وه. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕاگه‌یه‌نه‌ره حوكمییهكانی ناوخۆی ئێران ڕایانگه‌یاندبوو كه “عه‌لی خامنه‌یی” به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی ئابووریی له وڵات، ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تی ڕووحانیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنێك بانگهێشت كردووه. خامنه‌یی له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخ و ڕێكاره پێویسته‌كان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پیلانه‌كانی دوژمن له قۆناغی ئێستادا قسه‌ی كردووه. خامنه‌یی له‌م دیداره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی “ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی ئابووریی سه‌قامگیر”، به‌رخوردی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رپێچیان كردووه و هه‌روه‌ها خه‌باتی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و پێویستی پێش‌گرتن به عه‌مه‌لیاتی وێرانكه‌ری قاچاخ و سپی كردنه‌وه‌ی پووڵ، كرده‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌سه‌ن ڕووحانیی ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ بۆ مودیرییه‌تی قه‌یران له‌گه‌ڵ “عه‌لی لاریجانی” و “سادق لاریجانی” سه‌رۆكانی مه‌جلیس و قووه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم دانیشتنێكی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌برد. ڕووحانیی له‌م دانیشتنه‌دا وێڕای ئاماژه به ده‌ستپێكردنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندووه “خه‌ڵك دڵنیا بن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشارانه‌ی كه پێش دێت، ده‌توانین ژیانی خه‌ڵك ئیداره كه‌ین.” هاوكات “حه‌سه‌ن قازی زاده هاشمی” وه‌زیری بێهداشتی ده‌وڵه‌ت له دانیشتنی سه‌رۆكی زانكۆكانی علووم پزیشكی وتوویه‌تی: “ده‌بێ باوه‌ڕ بكه‌ین كه تووفان نزیكه. وه‌زیری بێهداشتی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه، دوای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ نه‌وتییه‌كان بارودۆخی ئێران قه‌یراناوی تر ده‌بێت وتی: “دوا ڕۆژ هه‌ر ئه‌م ڕۆژانه‌یه.”
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی نه‌ته‌نیا ناتوانێت كه قه‌یرانی بابووریی سه‌رمایه‌داریی ئێران كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵكوو خۆی هۆكاری سه‌ره‌كی په‌ره‌سه‌ندن و قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌یه. له‌وه‌دا گومانێك نییه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا به پشتبه‌ستن به یاسایه‌كی كاری دژه كرێكاریی، به هێنانه ده‌رێی به‌شێكی به‌رچاو له كرێكاران كه شموولی یاسای كار ، به سه‌پاندنی حه‌قده‌ستی چه‌ند قات له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری و به بێبه‌ش كردنی كرێكاران له مافی ڕێكخراوبوونیان و له یه‌ك كه‌لامدا به دابین كردنی هێزی كاری هه‌رزان، بۆاری بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی سه‌رمایه و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داریی له ئێرانی خۆلقاندووه. به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان له موناسباتی سه‌رمایه‌داریدا، به‌رهه‌مهێنان بۆ فڕۆشتنی كاڵاكانه له بازاڕ. به پێی نوسخه و مۆدێلی نێۆلیبڕالییه كه له هه‌مان سه‌ره‌تای ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری ڕه‌فسه‌نجانی به پێڕه‌وی كردن له ڕێنوێنی ناوه‌نده به‌هێزه ماڵییه‌كانی جیهان هاته ئاراوه و ده‌وڵه‌ته‌كانی دواتریش ئه‌م ڕه‌وته‌یان درێژه پێدا، بڕیار بوو كه سه‌رمایه‌داریی ئێران ئه‌و ئیمكانه‌ی بۆ بڕه‌خسێت كه بچێته ناو بازاڕه‌كانی جیهانییه‌وه. ئاشكرایه كه سه‌رمایه‌داریی ئێران له سه‌رده‌می جیهانیی بوونی سه‌رمایه ناتهوانێت، ته‌نیا به پشت به‌ستن به هێزی كاری هه‌رزان بچێته ناو كێبه‌ركێ له بازاڕه‌كانی جیهانیدا، به‌ڵكوو پێویستی به ڕاكێشانی تێكنۆلۆژی وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریی، ده‌ستڕاگه‌یشتن به بازاڕه‌كانی جیهانیی، بازه‌رگانی كردنی ئازادی سه‌رمایه و هه‌نارده و هاورده‌كردنی ئازادانه‌ی كاڵاكان هه‌یه. كۆماری ئیسلامیی نه‌ته‌نیا نه‌یتوانیوه ئه‌م پێشمه‌رجه سه‌ره‌تاییانه‌ی تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی زیاتری سه‌رمایه‌داریی ئێران له‌گه‌ڵ بازاڕی جیهانیی سه‌رمایه فه‌راهه‌م بكات، به‌ڵكوو ژێرخانی ئیدۆئۆلۆژیك، حقووقی، ئیداری و سیاسیی ئه‌م ڕژیمه و ماجراجوویی و سیاسه‌تی قودهرته ته‌ڵه‌بانه‌ی له ئاستی ناوچه‌كه، به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی له دابین كردنی هه‌موو ئه‌م پێشمه‌رجانه و گه‌شه‌ی زیاتری سه‌رمایه‌داریی ئێران بووه. له‌ژێرخانی كۆماری ئیسلامیی، پێچانه‌وه‌ی نوسخه‌ی نێئۆلیبڕاڵی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان كارایی خۆی له‌ده‌ست داوه. هێزه ئۆپۆزسیۆنه بۆرژواییهكانی ئێران به پشت به‌ستن به‌م ژێرخانه‌ی كۆماری ئیسلامیی و به ڕه‌خنه‌گرتن له ڕژیم له بابه‌ت شێوه‌ی مودیرییه‌تی سه‌رمایه‌داریی ئێرانه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ بوون به ئاڵترناتیوێكی حكوومه‌تی بۆ ڕزگاركردنی سه‌رمایه‌داریی ئێران له‌م قه‌یرانه خستووه‌ته گڕ. نوسخه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوایی ئێران بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی قه‌یران، له‌هه‌ر قوژبنێك له جیهان كه به‌ڕێوه‌چووه، جگه له ماڵوێڕانی زیاتر بۆ كرێكاران زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش هیچ ئاكامێكی دیكه‌ی نه‌بووه. له‌ڕاستیدا ئه‌زمه‌ی ئابووری ئێڕان ڕێگا چاره‌یه‌كی سه‌رمایه‌دارانه‌ی نییه.
سوسیالیسم ته‌نیا ئاڵترناتیوێكه كه ده‌توانێت ئاسۆی ڕزگاری به‌ڕه‌و ڕووی كرێكاران و خه‌ڵكی سته‌م لێكراو بكاته‌وه. سۆسیالیسم له مه‌سیری خۆی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتندا، كۆماری ئیسلامیی ده‌رووخێنێت و ده‌زگا سه‌ركوتی سپای پاسداران، ئه‌ڕته‌ش و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان و زیندانه‌كان تێك ده‌شكێنێت و كۆتایی به ژیانی مفته‌خۆرانه و پڕهه‌زینه‌ی ئه‌وان دێنێت. هاوكات هه‌موو ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی دواكه‌وتیی و خوڕافه ههڵدهشێنێتهوه و به ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی شوڕایی زۆرترین و به‌ربڵاوترین ئازادییه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگا دابین و زه‌مانت ده‌كات. ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران به داڕشتنی بناغه‌ی ئابووری سۆسیالیستی بۆ هه‌میشه كۆتایی به مه‌ترسی ئه‌زمه‌ی ڕووخێنه‌ری ئابووری سه‌رمایه‌داریی ده‌هێنێت. سۆسیالیسم دابین كردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی مادی و مه‌عنه‌وی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له‌ئاستێكی فهراواندا له‌پێناوی ژیانێكی ئاسووده و به‌خته‌وه‌رانه ده‌كات به ئامانجی به‌رهه‌مهێنان.