کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كابینه‌ی نوێی ڕه‌ئیسی، ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ دژبه‌ خه‌ڵك

download 7

ئیبراهیم ڕهئیسی، سهرۆك كۆماری دهستنیشانكراو ، لیستی كابینهی پێشنیاریی خۆی بهمهبهستی وهرگرتنی دهنگی متمانهبۆ مهجلیسی شۆرای ئیسلامی نارد.

نیوهی وهزیرانی دیاریكراو ههركامیان بهشێوهیهك لهدهورهی یهكهمی سهرۆك كۆماریی ئهحمهدی نهژاد دا حزووریان بووه‌. بهشی زۆری ئهم كابینهیهلههێزی نیزامی و ئهمنییهتی و كهسانی نزیك بهعهلی خامنهیی پێكهاتووه‌. ژنان كهنیوهی كۆمهڵن لهم لیستهدا حزووریان نییه‌. وهزیری ناوخۆی پێشنیاركراو كهسێكی تیرۆریستهكهبههۆی ڕێكخستنی تهقینهوهلهئارژانتین و كوژرانی دهیان كهس لهناوهندی یههوودییهكانی ئهم وڵاته،ناوی لهناولیستی پۆلیسی نێونهتهوهیی دایه‌. وهزیری تهندرووستییهكهی دژی هاوردهكردنی واكسێنی كۆرۆنایهو وهزیری دهرهوهشی بناژۆخوازێكی دهمارگرژه‌. حزووری پاسدار زهرغامی لهكابینهی نوێدا كهساڵانێكسهرۆكی سهدا و سیمای كۆماری ئیسلامی بووهنیشانهی ئهوهیهكهچ توانایهك بۆ پروپاگهندا و تهبلیغاتی ڕژیم بهكار دهگیرێت تا ههرچی دزێوی و ناحهزییه، باش و قابیلی قهبووڵ نیشانی بدهن. ڕۆستهم قاسمی تۆمهتباری گهندهڵیی پێترۆشیمی كهلهقۆناغێكدا وهزیری نهوتی ئهحمهدی نهژاد بوو، لهئێستادا بووهتهوهزیری ڕێگا و شارسازی.

كابینهیهك كهسهرۆكهكهی بكوژێكی پیشهییهو وهزیرانی زۆربهیان لهمۆرهئهمنییهتی و نیزامییهكانن و دژی زانست و تێكنۆلۆژی، دوژمنی ئازادی و مافی ئینسانن و تهنیا توانا و تایبهتمهندییان نزیك بوونهلهباندی خامنهیی و لێهاتووییهلهسهركوت و ئهشكهنجه، دهبێ چ داهاتوویهك بۆ خهڵكی ئێران بهدیاری بێنن؟

لهسهردهمی پێكهاتنی كابینهی نوێی ڕهئیسیدا ڕژیمی ئێران لهگهڵ قهیرانگهلێكی كهمهرشكێن لهناوخۆ و دهرهوهی ئێران بهرهوڕووه‌. بهڵام ئهم كابینهیهنیشانی دهدات كهڕژیم هیچ پلانێكی بۆ ڕووبهڕوو بوونهوهلهگهڵ قهیرانهكان نییه‌. تایبهتمهندیی هاوبهشی ئهم كابینهیهبێجگهلهسهرسپێرییان بهعهلی خامنهیی،  ڕۆڵی سهرهكی و كلیلیی ئهوانهلهپێكهێنانی قهیرانی سیاسی، ئابووری، كۆمهڵایهتی، نێونهتهوهیی و ژینگهیی.

سهرۆكی كابینهواتهڕهئیسی، خۆی نموونهی بهرچاو و دیاری ئهم كابینهیهیه‌. ناوبراو لهوڵام بهچۆنیهتیی قهتڵوعامی بهندكراوانی سیاسی لهساڵی ١٣٦٧ و حزووری لهكۆمیتهی مهرگ كهئێعدامی بهندكراوانی لێكهوتهوه، نهتهنیا هیچ جۆرهپێناخۆش بوونێكی دهرنهبڕێ، بهڵكوو بێشهرمانهوتی كهچاوهڕێی خهڵات و ستایشی ناوهندهكانی مافی مرۆڤهبهخاتری ئهم ئێعدامانه‌.

كابینهی نوێ شوێنی كۆبوونهوهی كهسانێكهكهبهههزاران بهندكراوی سیاسییان ئێعدام كردووه، ئابووریی ئێرانیان بردووهتهسهر لێواری داڕمان و ئیفلاس، ژینگهیان بهرهو نابوودی بردووه، تیرۆریان لهدهرهوهو سهركوتیان لهناوهوهڕێكخستووهو لهڕێگهیسهدا و سیماوهبۆ ماوهی چهند دهیهدرۆ و چهواشهكارییان كردووهو بهردهوام خوێیان بهبرینی خهڵك دا كردووه‌.

كرێكاران، بێكاران، خهڵكی خووزستان، سیستان و بهلووچستان، كوردستان و ژنان، لهكابینهی ئهمنییهتی و نیزامیی ڕهئیسی چ وڵامێك لهپێناو وهدی هاتنی خواستهكانیان وهردهگرن؟ لهپێشینهی یهك بهیهكی ئهندامانی ئهم كابینهیهدا هیچ شتێك بێجگهلهدهستدرێژی بۆسهر مافهسهرهتاییهكانی خهڵك، گهندهڵی و تیرۆر و جهنایهت بهدی ناكرێت.

نهخۆشیی كۆرۆنا بووهتهكارهساتێكی گهورهی مرۆیی لهئێران و نهتهنیا تهخت و ئیمكاناتی پێویست لهنهخۆشخانهكاندا بوونیان نییهو نهخۆشهكان لهساڵۆنهپیس و ناسالمهكاندا لهسهر عهرز ڕاكێشراون، پهرستاران و پزیشكان و باقیی كادری دهرمانیش ماندوون و نهخۆش كهوتوون. تهنانهت بهئیدیعای خودی كاربهدهستانی ڕژیم، تابووت و شوێنی ناشتنی پێویستیشیان نییه‌!

ڕووبارهكان، تاڵاوهكان و دهریاچهكان یهك لهدوای یهك ویشك دهبن و ئێران لهگهڵ كارهساتێكی ژینگهیی بهتهواو مانا بهرهوڕووه‌. سهردارانی سپا و كاربهدهستهئهمنییهكان كهخۆیان هۆكاری سهرهكیی ئهم باروودۆخهن، لهكابینهی نوێدا چ وڵامێكیان بۆ جهماوهری وهگیان هاتوو ههیه؟

ئابووریی وڵات گهیشتووهتهسهر لێواری داڕمانی كامڵ، ههزاران شیركهت و ناوهندی بهرههمهێنان دهرگاكانیان قفڵ كراوهو جهماوهرێكی بهرین بێكارن و نهخۆش كهوتوون، كشت و كاڵ و ئاژهڵداری لهگهڵ بێ ئاوی و ویشكهساڵی ڕووبهڕوویه، خهزێنهی دهوڵهت بهتاڵهو داهاتی بهرههمهێنانی نهوت زیاتر لهڕابردوو بههۆی ئاژاوهگێڕیی مووشهكی و ئهتۆمی لهناوهوهو تیرۆریسم لهدهرهوه، لهگهڵ كێشهو گرفت بهرهوڕووه‌.

كابینهی نوێ بۆ چارهسهركردنی ئهو كێشانهی كهخۆی لهخوڵقاندنیاندا ڕۆڵێكی چالاكی بووه، وهك ههمیشهلهجیات دۆزینهوهی ڕێگاچارهبۆ كێشهو گرفتی خهڵك، پهنا دهبا بۆ حاشالێكردن و سهركوت. ئینتێرنێت قهتع دهكهن و خاوی دهكهنهوهتا لهبڵاوبوونهوهی ههواڵی ڕاستهقینهڕێگری بكهن، سهركوت لهناوخۆ و تیرۆر لهدهروهی وڵات پهرهپێدهدهن تا هێزهكانی خۆیان هان بدهن و خهڵكیش چاوترسێن بكهن، دهست دهدهنهئاژاوهگێڕی و خۆههڵكێشان لهناوخۆ و دهخاڵهت لهكاروباری وڵاتانی ناوچهكهو بههێز كردنی هێزهتیرۆریستییهكان.

بهڵام كابینهی ڕهئیسی كهلهگهڵ تووڕهیی و نهفرهتی خهڵك لهگشت دهزگای دهسهڵاتی ئیسلامی و بێزاریی جهماوهری ملیۆنی لهدهزگای ڕووحانییهت و مهزههب بهرهوڕووه، بهگومانی ئهوهیكهبهسهركوت و تیرۆری زیاتر كێشهكان چارهسهر دهبێت، مشتێك مرۆڤكوژی پیشهیی، تیرۆریست، مۆرهی ئهمنییهتی و سیخوڕ، پرۆپاگهندیست و تهبلیغاتچی لهدهوری خۆی كۆكردووهتهوهو كابینهیهكی یهكدهستیان لهزمانلووسان و باوهڕمهندانی توندڕهو بهعهلی خامنهیی پێكهێناوه‌.

دیكتاتۆر و ڕژیمهسهركوتگهرهكان ئهوهندهلهدونیایهكی بهدوور لهواقعییهتدا دهژین كهتا تهخت و تاجهكهیان بهسهریاندا نهڕووخێت، دهنگی ناڕهزایهتی جهماوهری خهڵك نابیستن. حكوومهتی ئیسلامیی دهسهڵاتدار لهئێرانیش لهوهدا هیچ جیاوازییهكی نییهو كابینهی نوێی ئهم قاتڵهپیشهییه، خۆی دهرخهری ئاشكرای ئهم مهسهلهیه‌.

كرێكاران و جهماوهری وهگیان هاتووی ئێران، ناڕازیان لهشوێنهجۆراوجۆرهكانی ئێران ههوڵ دهدهن بهخواستی ڕهوا و ئینسانیی خۆیان بگهن و بێگومان مهرجی وهدیهاتنی كامڵ و كهم ئازاری ئاوات و داخوازیی ژنان، كرێكاران، بێكاران، كهمینهئایینی و نهتهوهییهكان، ڕووناكبیران، نووسهران و ههموو تۆێژهكۆمهڵایهتییهكان، بهزبڵدانی مێژوو سپاردنی كابینهی نوێ و گشت نیزامی نهكبهتبار و كارهساتخوڵقێنی كۆماری ئیسلامییه‌.