کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قەیرانی پەنابەری، ڕێگا چارەیەک کە ڕێگا چارە نییە

بە بێ ئیغراق، دەکرێ بڵێین کە لانیکەم لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا سەرانی یەکێتی ئوروپا و یان وەزیرانی نێوخۆیان دەیان کۆنفڕانسیان بۆ زاڵ بوون بەسەر قەیرانی پەنابەریدا بەڕێوەبردوە. ئەوان هەموو جارێک لە کۆتایی هەر کۆبونەوەیەکیاندا دێنە بەردەم دوربینەکان و بێ شەرمانە ئیدعا دەکەن کە ڕێگا چارەی زاڵ بوون بەسەر قەیرانەکەیاندا دۆزیوەتەوە. بەڵام ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ ڕێككه‌وتێنیكیان نه‌بوو. لەم مەودایەدا گەلێک بورج و بارویان بە دەوری قەڵای ئوروپادا کێشاوە، کەشتیە جەنگیەکانیان ڕەوانەی ئاوەکانی مەدیتەرانە کردوە، لەگەڵ ڕژیمە کۆنەپەرستەکانی وڵاتانی ئافریقایی قەراردادی گەڕاندنەوەی پەنابەرانیان بەستوە، کەمپی پەنابەرییان لە لیبی، سودان، و نیجێریە دروستکردووە، هۆشداریان داوەتە کەشتی سازمانە غەیرە دەوڵەتیەکان و یان ده‌ستیان به‌سه‌ر هێندێکیاندا گرتوە، قەراردادی میلیاردیان لەگەڵ جەنایەتکارانێکی وەک ئۆردوغان ئیمزا کردوە تا ڕێگای چوونی پەنابەران بۆ یۆیان دابخەن. گشت ئەم سیاسەت و کردارە دژی ئینسانیانە لەژێر ناوی خەبات لەدژی ” قاچاخچیەکان” بانگەواز دەکەن و بە ڕەزایەتەوە هەواڵی کەم بوونەوەی پەنابەران بۆ ناوەندی ئوروپا دەکەن. واقعیەت بەڵام وێنایەکی تر دەر ئەخات. هەر ئەم حەفتەی ڕابردوو پزشکانی بێ سنور کە لەگەڵ کەشتیەکی ڕزگارکەری پەنابەران لە ئاوەکانی مەدیتەرانەدا لە ڕێدا بوون، باسیان لە نوقم بوونی بەتەواوەتی بەلەمێک کرد. سەرنشینەکانی دوو بەلەمی تر کە ڕزگاریان ببوو خەبەریاندا کە هەر سێ بەلەمەکە لە وڵاتی شەر لێدراوی لیبیەوە دێن. بەپێی ڕاپۆرتی “سازمانی جیهانی کۆچبەران” لە ماوەی ئەمساڵدا دوو هەزار و ٩٢٥ ژن و پیاو و منداڵ بوونەتە خۆراکی شەپۆلە خورۆشاوەکانی دەریا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی حەوتوی ڕابردودا دوو هەزار و ٦٠٠ کەس بە سڵامەتی دەرچوون، ٣٤ کەس گیانیان لەدەست داوە و چارە نووسی ٥٠ کەسیش نا دیارە.

ئێستا نزیک بە ساڵێکە کە یەکیتی ئەروپا قەراردادی “شینگێن”ی سەبارەت بە هاتوچۆی ئازادی لە سنورەکانی نێوخۆی ئوروپای هەڵپەساردوە. لە حاڵێکدا کە بەپێی کۆنوانسیۆنی ژنێڤ، وڵاتانی ئوروپایی موەزەفن بە قەبوڵ کردنی بەپابەران. ئەوەی کە رۆژی سێشەممە ٧ی نوامبر بەرابەر بە ١٦ی خەزەڵوەر لە لایەن کوموسیۆنی ئوروپاوە لەژێر ناوی “دوبلینی ٣”دا، کە ناوی بێ موسەمای ڕیفۆڕم لە یاسای “دەبلین”ی یەک و دووی لەگەڵ خۆی هەڵگرتوە، تەرحکراوە، بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە پراتیکی بەرەو پێش چوو لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە حەرەکەت لە قەراردادی دوبلینەوە لە هەمان سەرەتادا تۆوی شکستی لەگەڵدا بوو. بەپێی ئەم قەراردادە پەنابەران موەزەف بوون لە یەکەم وڵات لە یەکێتی ئوروپا کە دەیگەنێ داوای پەنابەرێتی بکەن. بەڵام هەمان مانگەکانی سەرەتا دەرکەوت کە نە یۆنان و نە ئیتالیا وەک خاریجی ترین سنورەکانی یەکێتی ئەروپا بە هیچ شێوەیەک لە بارودۆخێکدا نین کە ئیمکاناتی حقوقی و لۆجستیکی بۆ جێگیر کردن و قەبوڵ کردنی پەنابەرانیان هەبێت. لە هەموو ئەم ساڵانەدا دامەزراوەکان و وڵاتانی ئوروپایی چاوی خۆیان بەرانبەر بە بارودۆخی فەلاکەتباری پەنابەران لە کەمپەکانی ئیتالیا و یۆنان نوقاندوە و بایەخێک بە هاوار و نارەزایەتیەکانیان نادەن. لە ڕاستیدا ساڵی ٢٠١٥ ئیتالیا و یۆنان سنورەکانیان بۆ ڕۆیشتنی پەنابەران لە وڵاتەکانیان بەرەو باقی وڵاتانی ئوروپایی کردەوە و بە کردەوە خاڵی کۆتاییان لەبەردەم قەراردادی دوبلین دانا.

تەرحی ئێستای کۆمسیۆنی ئوروپا هیچ شتێک نییە بێجگە لە گەڕانەوە بۆ هەمان تەرحی یەکەم لەگەڵ گەلێک مەحدودیەتی زیاتر بۆ پەنابەران بۆ چوون بەرەو یەکێتی ئوروپا. بەپێی ئەم گەڵاڵەیە لە هەمان یەکەم رۆژەکانی چوونی پەنابەرانەوە بۆ ئیتالیا و یۆنان بە بارودۆخیان ڕابگەن و تەنیا کاتێک دەنێردرێن بۆ کەمپی دایم کە لە وڵاتانی ئەمنەوە نەهاتبن. لە یەکساڵی ڕابردوودا یەکێتی ئوروپا سەرجەم وڵاتانی لێوارەی مەدیتەرانە کە ڕێگای تێپەڕ بوونی پەنابەرانن بەرەو ئوروپا، وەک وڵاتانی ئەمن ڕاگەیاندوە و یان بەپێی قەراردادێکی کە لەگەڵ ڕژیمە کۆنەپەرست و سەرکوتە گەرەکانی ئەو وڵاتانە، گەلێک زیندانی گەورەیان لەژێر ناوی کەمپی پەنابەریدا لەو وڵاتانە دروست کردوە کە پەنابەران دەبێ لەنێو ئەو کەمپانەوە داوای پەنابەری لە وڵاتانی ئوروپایی بکەن. بارودۆخ لە کەمپەکانی یۆنان و ئیتالیاشدا خۆی داستانێکی دیکەیە لە ڕەنج و ئازاری بێ کۆتایی پەنابەران. لە دوڕگەی ” لس بوس”ی یۆنان بۆ ٤ هەزار پەنابەر کە لە کەمپدان تەنیا ٤٠ وەکیل بوونی هەیە بۆ ئەوەی پەنابەران بچنەلایان. گومانی پشتیوانی یاسای گونجاو لە پەنابەران لە وەها بارودۆخێکدا هەڵبەت بێ سەمەرە.

بابەتی پەیوەندیدار

لە١٤ هەمین ساڵیادى ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هاوبه‌نده‌كانی دا

-

پەرەسەندنی پشتیوانی کرێکاران لە بزووتنەوەی دژە جینۆساید

-

پەرەسەندنی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان، ئامرازێکن بۆ پێشڕەوی و گەرەنتی پاراستنی دەستکەوتەکان

-

پشت بەستن به جەلاد و پەتی سێدارە بەمەبەستی مانەوەی ڕژیم، بێ سەمەرە

-

خەبات لە دژی هەژاری، لە سەر بەستێنی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

-

ڕۆژی مامۆستا لە ئێران بەرز ڕاگیرا

-