ویشکەساڵی و کەم ئاوی یەکێک لە مەترسییە جیددییەکانی بەردەم کۆمەڵی ئێرانە. بارینی کەمی باران، هاتنەخوارەوەی جیددیی بارینی بەفر، هاوینی گەرم و درێژماوە، چوونەسەرەوەی بەکارهێنانی سەرانەی ئاو، نەبوونی تێکنۆلۆژیی گونجاو لە بەشی کشت و کاڵ و بەکارهێنانەوە و پاڵاوتنی ئاوەڕۆ، ئەو کێشە گەورە و جیددییانەن کە ڕژیم بەردەوام بە سیاسەتی کۆنەپەرستانە و دژەزانستی و ناکارناسانەی خۆی، خراپتریان دەکات. کوردستان نموونەیەکی زیندووی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامییە لە توندکردنەوەی قەیرانی ئاو لە ئێران.
محەممەد فەرهاد، جێگری وەبەرهێنان و گەشەی شیرکەتی ئاو و ئاوەڕۆی ئۆستانی کوردستان، سەبارەت بە قەیرانی ئاو لە ئۆستانی کوردستان دەڵێ: “ئەم ئۆستانە خاوەنی هەزار و ٦٧٧ گوندە کە خەڵکی تێیدا نیشتەجێن، لەم ژمارەیە ٥٥١ گوندیان لەگەڵ بێ ئاوی بەرەوڕوون. خەلیل فەعلەگەری، جێگری بەرنامەڕێژی و کاروباری ئابووریی جەهادی کەشاوەرزیی ئۆستانی کوردستانیش دەڵێ: ئاستی بارینی ئۆستان لە ساڵی ئاویی ئەمساڵدا ٢٩١ میلیمیتر بووە. ئەم ئاستە لە ساڵی ڕابردوودا ٥١٨ میلیمیتر بووە و لەسەر ئەم بنەمایە کوردستان نزیک بە ٢٢٧ میلیمیتری کەمبوونی بارین بووە. ناوبراو هەروەها دەڵێ: “ئەمساڵ هاتنەخوارەوەی ئاستی بارین لە بانە و مەریوان کە هەمیشە زۆرترین بارینەکانی ئۆستانیان بووە، یەکجار دیار و بەرچاوە بەجۆرێک کە لەئێستادا ٤ شارستانی سەقز، بانە، دیواندەرە و سنە لە باروودۆخی هۆشداری کەمبوونی ئاوی خواردنەوە دان.
کوردستان کە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاوی ئێرانە، لە ئێستادا خەڵکەکەی لەگەڵ قەیرانی کەم ئاوی بەرەوڕوون. زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، ڕووبارە گەورە و چکۆلەکان، دەریاچەکان و کانییەکان بۆ هەزاران ساڵ نە تەنیا ئاوی پێویستی خەڵکی ئەم ناوچەیان دابین کردووە، بەڵکوو بەشێک لە پاشەکەوتی ئاویی کوردستان سەرچاوەی سەرەکیی دانیشتووانی دەورووبەری کوردستانیش بووە.
لەئێستادا حکوومەتی ئیسلامی و سیاسەتی وێرانکەری ژینگەیی ئەم ڕژیمە و بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان، لەوانە پاشەکەوتی ئاو، نەبوونی تێکنۆلۆژیی مۆدێرنی ئاوداشتن لە بەشی کشت و کاڵ، نەبوونی سەرمایەگوزاریی پێویست بۆ بەکارهێنانەوەی سیستمی ئاوەڕۆ، خەریکە کوردستان واتە یەکێک لە پڕئاوترین ناوچەکانی ئێران لەگەڵ قەیرانی کەم ئاوی بەرەوڕوو دەکاتەوە.
کاربەدەستانی ئۆستانی و ناوچەیی ڕژیم بەئانقەست هۆکارەکانی قەیرانی واقعیی کەم ئاوی دەشارنەوە و باس لە سیاسەتی دژەزانستی و ناکارناسانەی حکوومەت، باس لە نەبوونی سەرمایەگوزاری لە ژێرخانەکانی تۆڕی گەیاندنی ئاو و باس لە نەبوونی تێکنۆلۆژیی مۆدێرن بۆ بەکارهێنانەوەی ئاوەڕۆ ناکەن و خەڵک بە خەتاباری سەرەکی پێناسە دەکەن و کەم ئاوی تا ئاستی دیاردەیەکی سرووشتی دەیهێننە خوارێ.
ئه‌گه‌رچی وشكه‌ساڵی دیارده و به‌ڵایه‌كی سرووشتییه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا، له كێشه‌یه‌كی چاره‌هه‌ڵگره‌وه كردوویه‌ته كاره‌ستاتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی. كارگێڕانی ڕژیم بۆ كه‌مبوونی ئاو له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، دوو ده‌لیل دێننه‌وه:
یه‌كه‌م، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بارین و دووهه‌م به‌كارهێنانی زۆری ئاو بۆ كاری كه‌شاوه‌رزی. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر دووكیان واقعین، به‌ڵام ته‌نیا به‌شێك له واقعییه‌ته‌كه‌ن. ئه‌وان گرینگرین هۆكاری كه‌مبوونی ئاو واته گه‌نده‌ڵیی ڕیشه‌داری ناو ئۆرگانه‌كانی ڕژیمیان له قه‌ڵه‌م خستووه. سه‌باره‌ت به ده‌لیلی یه‌كه‌م پێویسته ئه‌و پرسیاره بكرێت كه چ كه‌سانێك به نه‌زانم كاری و قازانج په‌رستی، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كه‌مبوونی بارین، به‌مجۆره وڵاتی ئێران له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی كه‌م ئاوی به‌ره‌وڕوو بكاته‌وه؟ با سه‌ره‌نج بده‌ینه دوو نموونه له كاریگه‌رییه‌كانی هۆكاری مرۆیی له‌سه‌ر كه‌مبوونی ئاو:
یه‌كێك له هۆكاره‌كان هه‌ڵێنجانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئاوه‌كانی ژێرعه‌رزه كه ته‌نانه‌ت به بارینیش قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه. به پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت، نزیك به یه‌ك ملیۆن چاڵاو له ئێران‌دا بوونی هه‌یه كه ٧٥٨ هه‌زاریان له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵكه‌ندراون. له‌و نێوه‌دا ٢٠٠ هه‌زار چاڵاو به بێ به‌ڵگه و جه‌وازن و زۆربه‌یان بۆ ویلا و باغ و سه‌یرانگه‌ی كه‌سیی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داران لێدراو‌ن. ته‌نیا له ساڵی ١٣٨٩دا ده‌وڵه‌تی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به دانی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به مه‌جلیس، بۆ ده‌یان هه‌زار چاڵاوی ڕێگه‌پێنه‌دراو، جه‌وازی ده‌ركردووه.
لەڕاستیدا تا کاتێک کە ڕژیمی سەرمایەداریی کۆماری ئیسلامی لەسەر کار بێت و نان، کار، مەسکەن و ئازادی و ژینگەی خەڵکی بە بارمتە گرتبێت، ئاسۆیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە کە بەرۆکی زۆربەی خەڵکی ئێرانیان گرتووە، بوونی نییە. ئەو دەزگا ئیدارییە گەندەڵەی کە ڕژیم پەروەردەی کردووە، توانای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ بەڵا سرووشتییەکانی وەک ویشکەساڵی و چارەسەرکردنی ڕیشەیی کەم ئاوی نییە. بۆ ڕژیم ئەولەوییەت، بەردەوام سەرکوتی خەباتی دادخوازانە و ئازادیخوازانەی خەڵک و بە بەندکێشانی نەیارانی بووە. ئەم ڕژیمە هیچ خواستەیەک بە بێ ئەوەیکە لە لایەن خەڵکەوە هەست بە مەترسیی جیددی نەکات، وەدیناهێنێت. ئێران لەسەر دەریایەک لە سەروەتی سرووشتییە. ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی بگەڕێتەوە دەستی خاوەنانی بەرحەق و توانای واتە کرێکاران و شۆرای سەرچاوەگرتوو لە ئیرادەی ئازادانەی خەڵک، لە وەها وڵاتێک‌دا بەم ئاستە لە سەروەتی بەرین و هێزی داهێنەری لەبن نەهاتووی، بێگومان هەموو ئەو کێشانەی کە ژیانی ئەمڕۆی زۆربەی خەڵکیان بەمجۆرە بەفیڕۆ داوە، چارەسەر دەکرێن.