بژی یەکیهتی و هاوپشتی جیهانی کرێکاران، یەکگرتوتر بێت یەکیهتی کرێکاران، موعەلیمان، پەرستاران و ناوەند و تەشەکولە سەربەخۆ کرێکاریەکان، بۆ پێشەوە بەرەو ناڕەزایەتی یەکگرتووانە و سەرتاسەری بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی بەڕێچوونی ژیان. ئەم بانگەوازەی ئێمە تەشەکول و ناوەندە سەربەخۆ کرێکاریەکان، بە بۆنەی ئەوەڵی مانگی مەی بۆ هەموو خەڵکی زەحمەتکێشی ئێرانە.ئێمە ئەمرۆ لە حاڵێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار دەستمان لەنێو دەستی یەکترناوە کە زیاتر لە هەموو کاتێکی تر، بزوتنەوەیەکی بەرین و یەکپارچە لە کرێکاران، موعەلیمان، پەرهستاران و باقی جەماوەری زەحمەتکێشی خەڵکی ئێران سەبارەت بە بەڕێچون و کۆتایی هێنان بە هەژاری و فەلاکەت لە حاڵی شکڵ گرتن دایە.روودانی دەیان مانگرتنی کرێکاری لە گۆشە و کەنارەکانی وڵاتدا، کۆبونەوەی بەردەوامی موعەلیمان، ناڕەزایەتی یەکگرتوانەی پەرستاران و پەرەسەندنی خەباتی کرێکاران لە هاوڕێیەتی بنەماڵە کرێکاریەکان لە ناڕەزایەتیەکاندا گرتویەتی، تا تۆمار نووسین و کۆبونەوە لەبەردەم مەجلیس و وەزاڕەتی کار و ناڕەزایەتی لە پیشە سازیە کلیدیەکانی وەک پیشەسازی پێترۆشیمی و مەعادن و ماشێن سازیەکان کە بەشێوەیەکی رۆژانە لە جەریاندان؛ بەگشتی تەنیا چەند گۆشەیهكن لە دیارکەوتنی عەینی ئەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتیە کە بەرەو ئەوە دەچێت بە خوڵقاندنی کۆمەڵێک سەحنەی بەهێز لە ناڕەزایەتی یەکگرتوانە و سەرتاسەری، بەساتی داسەپاندنی بێمافی تەواو و ستەمی مەعیشەتی بەسەر بەملیۆن بنەماڵەی کرێکاریدا توشی گیروگرفتێکی یەکلا کەرەوە بکات.
ئەم بزەتنەوەیە لە بارودۆخێکدا هەموو رۆژێ ئاستێکی بەرینتر بەخۆیەوە دەگرێت کە سەرمایەداری حاکم بەسەر ئێراندا، وەها غەرقی تاڵانچێتی و کێشمەکێش لەسەر بەشخوازی لە تاڵانی دەستڕەنجی ئێمە کرێکاران و زەحمەتکێشانە کە نە دەتوانێ و نە دەیەوێ خاڵی کۆتایی بنێتە سەر بارودۆخی موسیبەتباری ئێستا. بەم هۆیەشەوەیە کە بە پەسهند کردنی لانیکەمی حەقدەستی ٧١٢ هەزار تمەنی، دیاری کردنی ئاوا حەقدەستێکی سوکایەتی ئامێز بە ئێمە کرێکاران پیرۆزبایی دەڵێن و لەوەش خراپتر، بە نەدانی لە کاتی خۆی ئەم حەقدهسته كهمانهش، درێژەدان بە بڕینی سوبسیدەکان، زیاد بوونی هەموو رۆژەی نرخەکان، ئازادسازی نرخی نان و پەیڕەو کردنی ٩ لەسەد ئەرزشی ئەفزودە بەسەر مایەحتاجی ژیاندا، دەستدانە تاڵان کردنێکی بێ ڕەحمانەی ئەم حەقدەستە کەمانە و بە سەرکوت کردنی رەواترین ناڕەزایەتی کرێکاری، محاکمەی بەکۆمەڵی کرێکارانی ناڕازی و مەحکوم کردنیان بە شهلاق و زیندانی درێژماوە لە هەوڵی وادار کردن بە تەسلیم بوونی چینی کرێکاری ئێران دان بە بارودۆخی ئێستا و شەرایەتێکی موسیبەتبارتر لەوەی کە تێیدان.
گومانی تێدا نییە کە داسەپاندنی هەژاری و فەلاکەتی رۆژ لەرۆژ زیاتر بەسەر بەملیۆن بنەماڵەی کرێکاریدا و سیاسەتی توند کردنەوەی سەرکوتی ناڕەزایەتی کرێکاران، نە تەنیا رێگای رزگار بوونێکی بۆ سەرمایەداری ئێران تێدا نابێت، بەڵکوو ئێمە کرێکاران و سەرجەم خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران دەکێشیتە مەیدانی خەباتێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بارودۆخی ئێستا و زۆر ناخایەنێت کە قین و توڕەیی لەحاڵی هەڵچونی ئێمە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران لەم هەموو بێ مافی، سەرکوت و داماوییە بۆ گوزەرانی ژیان، زەوی لەژێر پێی عاملین و سەبەبکارانی ئەم بارودۆخەدا داخ دەکات. لەبەر ئەوەی ئێمە واژۆكارانی ئەم قەتعنامەیە بە دانی هۆشدار سەبارەت بە درێژەی سیاسەتی داسەپاندنی هەژاری و فەلاکەت و توند بوونەوەی کەم وێنەی سەرکوتی ناڕەزایەتیە کرێکارییەکان و راگەیاندنی بێزاری لە درێژهی ئەم جۆرە سیاسەتانە، داواکاریەکانمان بەم شێوەی خوارەوە رادەگەیەنین و پێداگرانە لەسەر دەستەبەر بوونیان دەوهستین.
١- ئێمە بە محکوم کردنی دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ٧١٢ هەزار تمەنی کە بە شانۆسازی دەوڵەت، خاوەنکاران، نوینەرانی دەستكردی کرێکاری و فەزاسازی ریاکارانەی راگەیەنەرە رەسمی و حکومەتیەکان بەسەر چینی کرێکاردا سەپا، پێداگرانە داواکاری پێداچونەوەی خێراین بە لانیکەمی حەقدەستی پەسند کراودا و زیاد کردنی بۆ ٣ ملیۆن تمەن بەپێی سەبەدی هەزینەی هاوسان لەگەڵ ستانداردی ژیانێکی ئەمرۆیی.
٢- ئێمە بە پشتیوانی کردنی قاتعانە و لێبڕاوانه لە ناڕەزایەتی رەوا و بێ پسانەوەی موعەلیمان و پەرهستاران، تەنیا رێگاچارەی کۆتایی هێنان بە ستەمی مەعیشەتی ئێستا لە یەکێتی و یەکپارچەیی خەباتی گشتی خەڵکی زەحمەتکێشی ئێران و دەرکەوتنی هەرچی زیاتری وەک بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سەرتاسەریدا دەبینین و داواکاری هاتنەدی خێرای هەموو داواکاریەکانی موعەلیمان و پەرستارانین.
٣- ئێمە هەوڵەکانی دەوڵەت و خانەی کارگەر بۆ داسەپاندنی تەشەکولی فەرمایشی بەسەر چینی کرێکاری ئێراندا کە لە سەرەوە و بەشێوەیەکی سازماندەهی کراو لە رێگای پێكهێنانی ئەنجومەنە سینفی و یەکێتیە دەست سازەکانەوە دەبرێتە پێش، بە توندی مەحکوم دەکەین و بە بانگەواز لە کرێکاران لە شوێنی کاردا بۆ بەرپا کردنی سەندیکا، شوڕا و تەشەکولی سەربەخۆی کرێکاری، داواکاری کۆتایی هاتن بە هەموو جۆرە مەمنوعیەت و مەحدویەتێک لە دروست کردنی ئەم تەشەکولانەدا بەبێ دهخاڵەتی دەوڵەت و خاوەنکارین.
٤- ئیمە هەموو جۆرە سەرکوتێکی ناڕەزایەتی کرێکاری و جەماوەری، ئێعدام کردنی بەرین، دەرکردنی ئەحکامی دزێوی شهلاق و زیندانی کردنی درێژماوە لەدژی کرێکارانی ناڕازی و داسەپاندنی بارودۆخێکی نامرۆڤانە لەدژی هەڵسوڕاوانی کرێکاری بەندکراو و باقی زیندانیان بەتوندی مەحکوم دەکەین و داواکاری راگیرانی خێرای ئێعدامەکان، هەڵوەشانەوەی سزای ئێعدام و شهلاق لە قانونی قەزایی وڵاتدا، ئازادی خێرا و بێ شەرت و مەرجی سەرجەم کرێکاران و زیندانیانی سیاسی و راگیرانی بەدواداچوونی قەزایی لەدژی ئەوانین.
٥-ئازادی بێ قەید و شەرتی مانگرتن، دەربڕینی ناڕەزایەتی، ریپێوان، کۆبونەوە، ئەندیشە و بەیان، ئەحزاب و مەتبوعات دەبێ وەک مافێکی سەلمێندراو و بێ ئەملا و ئەولای کۆمەڵایەتی کرێکاران و هەموو خەڵکی ئێران بەڕەسمی بناسرێت.
٦-حەقدەستە دواخراوەکانی کرێکاران دەبێ خێرا و بێ هیچ بیانویەک بدرێن و درەنگ کەوتن لە درانیان، وەک تاوانێک شیاوی بەدواداچوونی قەزایی ببێتە قانونی و خەسارەتی سەرچاوەگرتوو لێی بدرێت بە کرێکاران.
٧-ئێمە داواکاری دابین کرانی ئەمنیەتی پیشەیی، تێکەوە پێچرانی قەراردادی ئەسارەتباری کاتی و سپی ئیمزا، کۆکردنەوەی شیرکەتەکانی دابین کردنی هێزی ئینسانی و پەیمانکاری، دەبێ قانونی کار هەموو کرێکارانی شاغڵ لە کارگا چکۆلە و گەورەکاندا تا کرێکارانی ناوچە ئازادەکان بخاتە ژێر چەتری خۆیەوە و ئیجرای خێرای بیمەی کرێکارانی بیناسازین.
٨-ئێمە پەسند کرانی هەموو قانونێکی دژی کرێکاری لەژێر هەر ناو و پەسند کراوێکدا بە توندی مەحکوم دەکەین و بە جەخت کردنەوە لەسەر بوونی مادەی دژی کرێکاری لە قانونی کاری ئێستادا، داواکاری گۆڕینی ئەو بە دهخاڵەتی نوێنەرانی راستەقینەی کرێکارانین.
٩-ئێمە پەرەسەندنی هەموو رۆژەی رووداوی پیشەیی کە دەبێتە هۆی مردن و بریندار بوون بە سەرچاوەگرتوو لە زێدەخوازی و قازانج پەرهستی خاوەنکاران و نەتیجەی سەرکوت و پێشێل بوونی سەرەتایی ترین مافە ئینسانی و کۆمەڵایەتیەکانی کرێکاران دەزانین و داواکاری پەیڕەو کرانی خێرای بانترین ئیستانداردی ئیمنی لە شوێنی کارداین.
١٠-دەرکردن و بێکارسازی کرێکاران بەهەر بیانویەک دەبێ رابگیرێت و هەموو ئەو کەسانەی کە بێکار کراون یان گەیشتونەتە تەمەنی کار کردن، تا کاتی دەستبەکار بوون دەبێ لە بیمەی بێکاری گونجاو لەگەڵ ژیانێکی نزیک لە ستانداردی ئەمرۆیی بەهرەمەند بن.
١١-سەرجەم قانونەکانی تەبعیز ئامیز سەبارەت بە ژنان بە خێرایی هەڵوەشێنەوە و یەکسانی کامڵ و بێ شەرت و مەرجی مافی ژنان و پیاوان لە هەموو مەیدانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و بنەماڵەییدا بەڕەسمی بناسرێت.
١٢-ئێمە داواکاری بەهرەمەندی هەموو خانەنشینانین لە ژیانێکی پڕ لە ریفاه و لابردنی هەموو جۆرە هەڵاواردن و نایەکسانیەک لە دانی موستەمەری و مەزایای خانەنشینانی و بە جەخت کردنەوە لەسەر ئیجرای بێهداشت و دەرمانی بەخۆڕایی وەک یەکێک لە مافە بنەڕەتیەکانی خەڵکی ئێران وەک یەکێک لە ئەرکە سەرکیەکانی دەوڵەت، داواکاری وەرگیرانەوەی تەرحی تێکەڵ کردنی سندوقی تهئمینی ئیجتماعی لەگەڵ بیمەی سڵامەتی گشتی، دادگایی کردنی بە ئاشکرا و خێرای تاڵانچیانی ئەم سندوقە و سپاردنی بە نوێنەرانی هەڵبژیردراوی مەجامعی گشتی کرێکارانی شاغڵ و خانەنشینان بەبێ پەیڕەو کرانی دەستێوەردان و ئهعمالی نفوز لە لایەن دەوڵەت و خاوەنکارانەوەین.
١٣-هەموو جۆرە کارێکی منداڵان دەبێ هەڵوەشێتەوە و ئەوان دەبێ لە تەئمینی کۆمەڵایەتی تەواو، ئیمکاناتی ئاموزشی و ریفاهی و بێهداشتی یەکسان و رایگان جیاواز لە جنسیت، پیگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی و وابەستەگی نەتەوایەتی، نژادی و مەزهەبی بەهرەمەند بن.
١٤-ئێمە خوازیاری لاچوونی هەموو جۆرە هەڵاواردنێک لەسەر کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستانی و باقی نەتەوەکان لە ئێران، راگرتنی خێرای دەرکردنیان و دانی مافی شارۆمەنی بەم دەستەیە لە هاوچینەکانمانین.
١٥-ئێمە بە جەخت کردنەوە لەسەر ماهیەتی ئیستسمارگەرانەی نیزامی سەرمایەداری لە هەموو شوێنێکی دنیادا و رێزگرتن لە پشتیوانی هەموو سازمانە کرێکارییەکانی دنیا لە خەباتی کرێکارانی ئێران، پشتیوانی خۆمان لە ناڕەزایەتی کرێکاری لە سەرتاسەری جیهان رادەگەیەنین و لەسەر هاوپشتی نێونەتەوەیی کرێکاران پێداگری دەکەینەوە.
١٦-ئێمە بە مەحکوم کردنی شەڕ و جەنایەت و پهرهسهندنی هەموو رۆژەی لە ناوچەی رۆژههڵاتی ناوهڕاست دا، هاتنە ئارای ئەم بارودۆخە مەترسیدارە و سەرهەڵدانی بێ وێنەی جەریاناتی تیرۆریستی و سیاسەتی پهرهپێدان به ترس و وەحشەت لە وڵاتانی ئەم ناوچەیەدا بە بەرهەمی بونبەستی مناسباتی سەرمایەداری لە وڵامدانەوە بە نیازەکانی بەشەری ئەمرۆ و سیاسەتی دژی ئینسانی دەوڵەتانی رۆژئاوایی و ناوچەکە دەزانین و کرێکاران و خەڵکی ئازادیخوازی سەرتاسەری جیهان بانگهواز دهكهین كه بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەدژی شەڕ و وێرانگەری لە ناوچەکەدا، خوازیاری راگیرانی خێرای ئەم سیاسەت و شەڕانەین.
١٧-ئەوەڵی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکار دەبێ بە پشووی رەسمی رابگەیەندرێت و هەموو جۆرە مەمنوعیەت و مەحدویەتێکی بەڕێچوونی مەراسمەکانی ئەم رۆژە هەڵبوەشێتەوە.
ناوی تەشەکول و ناوەندە کرێکارییەکانی واژۆكاری ئەم قەتعنامەیە بە تەرتیبی ئەلف و بێ بریتین لە:
١-یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران
٢-ئەنجومەنی سینفی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشان
٣-سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە
٤-سەندیکای کرێکارانی نەقاشی ئۆستانی ئەلبورز
٥-کانونی مدافعانی مافی کرێکار
٦-کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێکهێنانی رێكخراوه کرێکارییەکان
٧-کومیتەی پەیگیری بۆ پێکهێنانی رێكخراوه کرێکارییەکان