به پێی ڕاپۆرته‌كان، قیمه‌تی بۆشكه‌یه‌ك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٣٦ دۆلار و ٣٧سێنت و قیمه‌تی بۆشكه‌یه‌ك نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٣٤ دۆلار و ١٠ سێنت بازه‌رگانی پێوه‌كراوه.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، قیمه‌تی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ١٠ له‌سه‌د و نەوتی خاوی ئەمريکاش بە ڕێژەی ١٢ له‌سه‌د بەرزبووەتەوە. بەرزبوونەوەی قیمه‌تی نەوت دوای ئەوە دێت، له ڕێكه‌وتی ٢٠ی ئاوریلی ئەمساڵ، قیمه‌تی نەوتی خاوی ئەمريکا بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی. هاوکات، لە مانگی مارس، قیمه‌تی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک قیمه‌تی یەک بۆشكه نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.