رۆژی سێ شه‌ممه ٣ی خاكه‌ڵێوه، لە رووداوێکی تەقەکردن لە سوپەرمارکێتێکی شاری “بولدەری” ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا 10 کەس کوژران كه لەنێویاندا ئەفسەرێکی پۆلیس هەیە، کە لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێرشبه‌ره‌كه، کوژراوە.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، رووداوەکە کاتژمێر 14:30 بە کاتی ئەمریکا لە نێو سوپەرمارکێتێکی شاری “بولدەر” روویداوە. “ماریس هیرۆلد”، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئه‌م شاره ڕایگه‌یاند: 10 کەس لە ڕووداوه‌كه کوژراون و بكوژه‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه، تاوەکو ئێستا هۆكاری رووداوەکە دیار نییە، پۆلیس دەڵێت لانیکەم لێکۆڵینەوەکان پێنج رۆژ دەخایەنن تاوەکو هۆکاری رووداوەکەیان بۆ ئاشکرا دەبێت.