ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی سەرەکیى “ئەدەنە-دیلۆک” لە باکووری کوردستان، ١٥ كه‌س گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کەسى دیکەش برینداربوون.
پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕووداوێکى هاتووچۆ لەسەر ڕێگەى سەرەکیى “ئەدەنە-دیلۆک” لە باکووری کوردستان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و لە ئەنجامى ڕووداوەکەدا ١٥ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ کەسى دیکەش برینداربوون كه باری ته‌ندرووتی به‌شێكیان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له‌ژیر چاودێری چڕی پزیشكیدان.