رۆژی سێشەممە 18ی مانگی جۆزەردان، لە بەرەبەری پێکهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی، ئاڵۆزی کەوتە نێوان لایەنگرانی ناتانیاهوو و دژبەرانی، لە ئورشەلیم.
هاوکات لە گەڵ پێداگری لایەنگرانی ناتانیاهوو بۆ رێپێوان لە ئورشەلیم، دۆخی ئەمنییەتی لەم شارە دیسان ئالۆز بووەتەوە. لایەنگرانی ناتانیاهوو بە پێكهێنانی دەوڵەتی هاوپەیمانی کە حیزبێکی عەڕەبی ئیسلامی تێدا بەشدارە ناڕازین. سەرۆکی کێنێسێت (پاڕلمانی ئیسڕائیل) رایگەیاندووە، کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی “دەوڵەتی هاوپەیمانی” رۆژی یەکشەممە 23ی مانگی جۆزەردان پێکدەێت. شایانی باسە کە “دەوڵەتی هاوپەیمانی” بەرەیەکی دژبەری حیزبی لیکودە کە مەیلی جیاوازی لە خۆ گرتووە.