به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بەهۆی ته‌قه كردن له کاروانێکی خه‌ڵكی مەدەنی و ژماره‌یه‌ك رۆژنامەنوس، ٨٥ کەس بوونە قوربانیی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، دوانیوەڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه فڕۆکەکانی تورکییه هێرشیان کردوەتە سەر کاروانێکی خه‌ڵكی مەدەنی و رۆژنامەنوسان کە بەرەو سەرێکانی بەرێگاوە بوون و بەهۆیەوە ١١ هاووڵاتی و رۆژنامەنوس گیانی له‌ده‌ستدا و ٧٤ کەسی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسه، ئەو کاروانە لە شاری “جزیرە”وە بەرەو شاری سەرێکانی بۆ پشتیوانیی بەرخۆدانی سەرێکانی و روبەڕوبونەوەی هێرشەکانی تورکییه بۆ سەر رۆژئاوا بە رێگەوە بوون.